مه‌حموود مه‌شهه‌دانی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، وێڕای ره‌خنه‌ی توند له چاره‌سه‌رییه ناوچه‌ییه‌كان و گوشاری ده‌ره‌كی بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی فه‌له‌ستین رای گه‌یاند، عێراق هه‌رگیز به بیانووی شه‌رعییه‌تدان به ئیسرائیل له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ریی دوو ده‌وڵه‌ت بۆ فه‌له‌ستین و ئیسرائیل نییه.
ئه‌و له چاوپێكه‌وتنێكدا بۆ كه‌ناڵی ''عه‌هد'' روونی كردووه‌ته‌وه، رێگه‌چاره‌ی دوو ده‌وڵه‌ت نه‌ك گونجاو نییه، به‌ڵكوو تاوانه، بۆیه‌ش به هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژایه‌تیی خۆیان بۆ دامه‌زراندنی دوو ده‌وڵه‌ت ده‌رده‌بڕن.
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق باسی له گرنگیی جیۆپۆلیتیكیی عێراق له ناوچه‌كه كردووه و ده‌ڵێت، ئیسرائیل خۆی ددان به‌وه‌دا ده‌نێت كه به بێ عێراق ناكرێ باس له ئاساییبوونه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌كان بكرێت.
مه‌شهه‌دانی ئاماژه‌ی به پڕۆژه‌ی ئیسرائیلی گه‌وره كردووه و ده‌ڵێت، ئامانج له‌م پڕۆژه‌یه وێرانكردنی وڵاتان به‌تایبه‌تی عێراقه و ئه‌وه‌ی پێوه‌ندیی به عێراقه‌وه هه‌یه، به هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژی ئاساییبوونه‌وه‌ی پێوه‌ندییه له‌گه‌ڵ ئیسرائیل.
له به‌شێكی تری قسه‌كانیدا سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، نیگه‌رانیی خۆی له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی هه‌ندێك له وڵاتان ده‌رده‌بڕێت كه پێوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسایی كردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت، عێراق له‌دوای مه‌كه و مه‌دینه خاكێكی تری پیرۆزی خوایه.