گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئه‌مڕۆ سێشه‌م رای گه‌یاند، تاران نیگه‌رانی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه دژی ڤه‌نزوێلا، هاوكات گوتی جووڵه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ده‌ریای كاریبیان، هه‌ڕه‌شه ته‌ناهی بۆ سه‌قامگیریی هه‌رێمیی له ئه‌مه‌ریكای باشوور دروست ده‌كات.
ئیسماعیل به‌قائی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا دووپاتی كرده‌وه، یاسای نێوده‌وڵه‌تی به‌كارهێنانی هێز قه‌ده‌غه ده‌كات و پێ له‌سه‌ر پاراستنی سه‌روه‌ریی وڵاتان داده‌گرێت، به‌ڵام له ئه‌مه‌ریكای باشوور ئه‌م بنه‌مایانه به بیانووی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر پێشێل ده‌كرێن.
به‌قائی جووڵه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكای به "پێشهاتێكی مه‌ترسیدار كه ئاشتی و ئاسایش له‌بار ده‌بات".
هاوكات گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران گوتی، هاوئاهه‌نگیی ئێران له‌گه‌ڵ ئاژانسی ناوه‌كیی نێوده‌وڵه‌تی، له ژێر چاودێریی په‌رله‌مان به‌رده‌وامی هه‌یه. له درێژه‌ی قسه‌كانیشیدا ئاماژه‌ی به كاری هاوبه‌شی رووسیا و چین كرد بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌مارۆكانی ئه‌مه‌ریكا. هه‌روه‌ها گوتی كه تاران پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ عێراق و توركیا و ئه‌فغانستان فراوان ده‌كات.
ئه‌م لێدوانه‌ی ئێران له كاتێكدایه خۆی له ژێر گه‌مارۆی قورسی ئه‌مه‌ریكا و دنیادایه، ئابوورییه‌كه‌ی داڕووخاوه و هه‌ژموونه هه‌رێمییه‌كه‌ی نزیكه له له‌ناوچوون.