پۆلیسی ئیسرائیل ئه‌مڕۆ سێشه‌م رای گه‌یاند، سێ فه‌له‌ستینی له گوندی كه‌فرقود له جه‌نین كوژران. ئه‌مه له كاتێكدایه جووه‌كان به‌رده‌وام له ده‌ڤه‌ره‌كه خه‌ریكی ده‌ركردنی فه‌له‌ستینییه‌كانن و ده‌ست به‌سه‌ر ماڵ و موڵكیاندا ده‌گرن.
	
پۆلیسی ئیسرائیل رای گه‌یاند، ئۆپراسیۆنه‌كه چه‌ند كه‌سێكی به‌ئامانج گرتووه كه خه‌ریكی پلانی هێرشی چه‌كداری بوون، هه‌ر كه له ئه‌شكه‌وتێك ده‌رچوون، هێزه‌كانیان ته‌قه‌یان لێ كردن و له هه‌مان كاتیش‌دا فڕۆكه‌ی ئیسرائیلی "ژێرخانه تیرۆرستییه‌كه‌یان"ی بۆردمان كرد. ئه‌مه یه‌كه‌م هێرشی ئاسمانیی ئیسرائیل بوو بۆ سه‌ر كه‌رتی رۆژئاوا له نۆ مانگی رابردوودا.
	
له‌مباره‌یه‌وه یسرائیل كاتس وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل رای گه‌یاند، هه‌ر هه‌وڵێكی گرووپه چه‌كدارییه‌كان بۆ بنیاتنانه‌وه‌ی تۆڕه تیرۆرستییه هه‌ڵوه‌شاوه‌كان له باكوری سه‌ماریا، به "مشتێكی ئاسنین" و "به هه‌موو ئامرازێك له زه‌وینییه‌وه بۆ ئاسمانی" وه‌ڵام ده‌درێته‌وه.
	
حه‌ماس سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كه‌ی كرد و گوتی، ئه‌مه "تاوانێكی جه‌نگیی نوێیه، به‌شێكه له سیاسه‌تی داڕێژراوی كوشتنی سه‌ر شه‌قام" دژی فه‌له‌ستینییه‌كان.
	
میدیای فه‌له‌ستینی ئاشكرای كرد كه ئیسرائیل له جه‌نین و باكوری رامه‌ڵا و رۆژهه‌ڵاتی قه‌لقیله هێرشی كردووه، هاوكات به هۆی پێكدادان له‌گه‌ڵ دانیشتووه جووه‌كانه‌وه، دوو فه‌له‌ستینی بریندار بوون. 
	
ئه‌مه له كاتێكدایه كۆمه‌ڵگه نیشته‌جێیه‌كانی ئیسرائیل له كه‌ناری رۆژئاوا، روویان له فراوانبوونه. رۆژنامه‌ی یه‌دت ئه‌حرۆنۆتی ئیسرائیل ئاشكرای كرد كه حكوومه‌ت پلانی هه‌یه تا كۆتایی ساڵ، دوو هه‌زار خانووی نوێ له كه‌ناری رۆژئاوا وه‌ك به‌شێك له موڵكی ئیسرائیل په‌سند بكات، به‌مه‌ش كۆی خانووه زیادكراوه‌كان بۆ ژێر ده‌سه‌ڵاتی ته‌لئه‌بیب ده‌بێته 50 هه‌زار. 
	
وه‌زاره‌تی دارایی ئیسرائیل ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی 26 هه‌زار دۆنم زه‌وی له خاكی كه‌ناری رۆژئاوا راگه‌یاند، دووپاتی كرده‌وه كه ئه‌مانه "موڵكی ده‌وڵه‌تن."
	
له 2023ه‌وه ئیسرائیل هه‌زار و 14 ئۆپراسیۆنی رووخاندنی له كه‌ناری رۆژئاوا و رۆژهه‌ڵاتی قودس (ئۆرشه‌لیم) ئه‌نجام داوه، كه هه‌زار و 288 ماڵ و 244 باڵه‌خانه و 962 یه‌كه‌ی كشتوكاڵی له‌خۆ ده‌گرن. 
	
به‌ده‌ر له ئۆپراسیۆنی غه‌زه له پێراره‌وه كه زیاتر له 68 هه‌زار فه‌له‌ستینیی كوشتووه، هه‌زار و 58 كه‌سی تریش له كه‌ناری رۆژئاوا كوژراون كه 210یان منداڵن.