فائیزه هاشمی ره‌فسنجانی كچی عه‌لی ئه‌كبه‌ر هاشمی ره‌فسنجانی سه‌رۆك كۆماری پێشتری ئێران، له نوێترین چاوپێكه‌وتندا بۆ میدیاكان، جارێكی تر پرسی مردنی باوكی زیندوو كرده‌وه و گوتی، باوكم تیرۆر كرا و له‌ناوبردنی بڕیارێكی ناوخۆیی بوو.
ئه‌و ئاماژه‌ی داوه كه هه‌ندێك كه‌س كوشتنی باوكی به ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا گرێ ده‌ده‌ن، به‌ڵام خۆی پێی وایه ئه‌مه كارێك بووه له ناوخۆ ئه‌نجام دراوه.
به‌گوته‌ی فائیزه، باوكی به‌ربه‌ست بووه له به‌رده‌م هه‌ندێك ره‌وتی ناوخۆیی كۆماری ئیسلامی، بۆیه‌ش به پێویستیان زانیوه باوكی له‌ناو ببرێت.
فائیزه هاشمی ره‌فسنجانی كه له ناوخۆی ئێران ده‌ژیت و له دوای مه‌رگی باوكییه‌وه، زیاتر دژایه‌تیی سیستمی سیاسیی ئێرانی كردووه و بووه‌ته ره‌خنه‌گرێكی سه‌رسه‌ختی كۆماری ئیسلامی.
ساڵی 2019 كچه‌كه‌ی ره‌فسنجانی داوای كردبوو هه‌رگیز سوپای پاسداران له لیستی تیرۆر ده‌رنه‌هێنرێت و له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ی هه‌یبووه، چه‌ندان جار حوكمی درێژخایه‌نی به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه، به‌ڵام ئه‌وا وازی نه‌هێناوه.
هاشمی ره‌فسنجانی له سه‌ره‌تای ساڵی 2017 له مه‌له‌وانگه‌ی ناوماڵه‌كه‌ی خۆی به خنكاوی ده‌رهێنرا، دواتر پزیشكی داد بڵاوی كرده‌وه كه به هۆی جه‌ڵته‌ی دڵ له كاتی مه‌له‌كردن گیانی له ده‌ست داوه.