له یه‌كه‌م كۆنفرانسی جڤاكه‌كانی كانتۆنی جه‌زیره له قامیشلیی رۆژئاوای كوردستان، ئاڵدار خه‌لیل ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی په‌یه‌ده رای گه‌یاند، گۆڕانكارییه‌كی توركیا له سووریاش ره‌نگ ده‌ده‌نه‌وه، چونكه دیمه‌شق ناتوانێت بێ توركیا هه‌نگاو بنێ، بۆیه "هه‌موو رێگه‌كان ده‌چنه‌وه ئیمراڵی."
خه‌لیل دووپاتی كرده‌وه كه 100 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر نه‌خشه‌ی ئه‌و هه‌رێمه كێشرا و له‌و ده‌مه‌وه ململانێ له نێوان وڵاته‌كان نه‌وه‌ستاوه، ئێسته‌ش خه‌ریكی قووڵكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی سووریا و غه‌زه‌ن.
به‌رپرسه‌كه‌ی په‌یه‌ده، ئه‌حمه‌د شه‌رع،سه‌رۆكی كاتیی سووریای به ناوه جیهادییه‌كه‌ی بانگ كرد كه محه‌مه‌د جۆڵانی بووه، گوتی كه ساڵی رابردوو هاته سه‌ر ده‌سه‌ڵات، به‌كرێگیراوه‌كانی توركیا هێرشیان كرده سه‌ر كوردستان.
له‌باره‌ی توركیاش ئاڵدار خه‌لیل رای گه‌یاند، ئۆجه‌لان بیری له بارودۆخه‌كه كردووه‌ته‌وه و ده‌بێت "ده‌ستووری توركی هه‌موار بكرێته‌وه، چونكه چه‌ندان ساڵه خه‌باتمان كردووه بۆ سه‌لماندنی بوونی خۆمان و ده‌وڵه‌تی توركیا ناچار بووه ددان به بوونماندا بنێ."
له‌باره‌ی گفتوگۆكانی كورد له‌گه‌ڵ دیمه‌شق گوتی، كۆبوونه‌وه‌كان به‌رده‌وامن، به‌ڵام هیچ ئه‌نجامیان نه‌بووه، چونكه ئه‌وان ته‌سكبینن و هه‌روه‌ها ناتوانن بێ توركیا هیچ هه‌نگاوێك بنێن.
خه‌لیل دووپاتی كرده‌وه كه گرفتی كورد له سووریا، پێوه‌سته به دۆخی توركیاوه، بۆیه تا ئه‌نكه‌ره نه‌بێته دیموكراتی، چاره‌سه‌ر نابێت.