كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رای گه‌یاند، ژماره‌ی ده‌نگده‌رانی ده‌نگدانی تایبه‌ت كه له نۆی تشرینی دووه‌م به‌ڕێوه ده‌چێت، یه‌ك ملیۆن و 313 هه‌زار و 859 كه‌سه.
جومانا غه‌لای گوته‌بێژی كۆمسیۆن بۆ شه‌فه‌ق نیوزی روون كرده‌وه، له‌و ژماره‌یه 597 هه‌زار و 453 ده‌نگده‌ر له وه‌زاره‌تی ناوخۆ، 293 هه‌زار و 54 ده‌نگده‌ر له وه‌زاره‌تی به‌رگری، 18 هه‌زار و 410 له دژه‌تیرۆر، هه‌زار و 595 له پۆلیسی به‌نده‌ره‌كان و هه‌روه‌ها 128 هه‌زار و 127 له حه‌شدی شه‌عبی، به‌شداریی له ده‌نگدانی په‌رله‌مانیی عێراق ده‌كه‌ن.
هاوكات له هه‌رێمی كوردستاندا، 124 هه‌زار و 312 كه‌س له وه‌زاره‌تی ناوخۆ و 145 هه‌زار و 907 له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌نگ ده‌ده‌ن.
غه‌لای روونی كرده‌وه كه كارمه‌نده مه‌ده‌نییه‌كانی ناو ئه‌و دامه‌زراوانه له ده‌نگدانی گشتی، كه له 11ی تشرینی دووه‌م به‌ڕێوه ده‌چێت، ده‌نگ ده‌ده‌ن.