گۆڤارى موجه‌له‌ى سعوودى له راپۆرتێكدا باس له ململانێى ئێران و ئه‌مه‌ریكا له گۆڕه‌پانى عێراق ده‌كات و ده‌ڵێ، ئه‌مه‌ریكا گوشاره‌كانى خۆى بۆ سه‌ر لایه‌نه‌كانى شیعه زیادى كردووه، ئێرانیش وه‌ك ته‌ماشاكه‌ر ناوه‌ستێ، له هه‌مان كاتدا نایه‌وێ ئه‌زموونى عادل عه‌بدولمه‌هدى دووباره بكاته‌وه و به ته‌نیا و بێ ره‌زامه‌ندیى ئه‌مه‌ریكا سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق دابنێ.
	
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 29ى له راپۆرتێكى گۆڤارى 
(المجله)دا هاتووه، ئه‌مه‌ریكا گوشاره‌كانى بۆ سه‌ر عێراق زیاد كردووه، به‌ڵام له به‌رده‌م ئه‌و هه‌نگاوانه ئه‌مه‌ریكا ئێران وه‌ك ته‌ماشاكه‌ر ناوه‌ستێ، ئێسته ئێران كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى گۆڕانكارى له ستراتیجى خۆى بكات، میلیشیاكان له پێكدادانى ئه‌مه‌ریكا به دوور بخاته‌وه و گۆڕه‌پانى عێراق له ده‌ست نه‌دات. 
	
له كاتێكدا ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێ چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه، ئێران هه‌وڵ ده‌دات یه‌كگرتوویى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى بپارێزێت و له رێگه‌ى ئیسماعیل قائانى فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌ق قودسى سوپاى پاسداران، عه‌لى خامنه‌یى رابه‌رى كۆمارى ئیسلامى ئێران په‌یامى به شیعه‌كان داوه كه به‌ره‌كه‌یان بپارێزن، كاندیدى سه‌رۆكى داهاتووى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران ته‌نیا له چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى ده‌بێت.
	
له راپۆرته‌كه‌دا باس له‌وه ده‌كرێت، ئێران ده‌یه‌وێ هه‌ندێك سازش بكات له عێراق، بۆ ئه‌مه‌ریكاى جێبهێڵێ، هه‌روه‌ها نایه‌وێ ئه‌زموونى عادل عه‌بدولمه‌هدى دووباره بكاته‌وه، كه به ته‌نیا سه‌رۆك وه‌زیرانى دانا و سه‌رۆك وه‌زیران ته‌نیا مانگێك توانى به‌رده‌وام بێت. بۆیه ئه‌مجاره وه‌ك چه‌ند جارى تر تاران ناڕاسته‌وخۆ تێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ واشنتن ده‌كات بۆ دانانى سه‌رۆك وه‌زیرانى نوێى عێراق.