سوپای ئیسرائیل ڤیدیۆیه‌كی بڵاو كرده‌وه كه تێیدا چه‌كدارانی حه‌ماس ته‌رمی بارمته‌یه‌كی ئیسرائیلییان لایه و ده‌چن ده‌ینێژن، تا دواتر بڵێن ته‌رمی ونبوونی ترمان دۆزیوه‌ته‌وه. خاچی سوور راسته‌وخۆ سه‌ركۆنه‌ی حه‌ماسی كرد، ئه‌مه‌ش له حاڵه‌ته ده‌گمه‌نه‌كانه كه رێكخراوه بێلایه‌نه نێوده‌وڵه‌تییه‌كه به ئاشكرا لایه‌نێك تۆمه‌تبار بكات.
له ڤیدیۆیه‌كه روون دیاره چه‌كدارانی حه‌ماس، چاڵێكی گه‌وره لێ ده‌ده‌ن تا ته‌رمه‌كه‌ی تێبخه‌ن و به خۆڵ دایپۆشن.
له‌مباره‌یه‌وه لیژنه‌ی خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی رای گه‌یاند، "پرۆسه‌ی دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه سیناریۆ بوو، ئه‌مه قبووڵكراو نییه." حه‌ماس ده‌بێت 13 ته‌رمی تر بداته‌وه ئیسرائیل.
سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش ئیسرائیل حه‌ماسی تۆمه‌تبار كرد به‌وه‌ی ته‌رمێكی راده‌ستكراو، هی كه‌سێكی ئیسرائیلی نییه و فێڵیان لێ كراوه.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه حه‌ماس 20 بارمته زیندووه‌كه و ئیسرائیلیش نزیكه‌ی دوو هه‌زار گیراو و به‌ندكراوی فه‌له‌ستینی، به‌گوێره‌ی پلانه 20 خاڵییه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ ئازاد كرد. به‌ڵام ئیسرائیل چاوه‌ڕێی پاشماوه‌ی ته‌رمی بارمته مردووه‌كانیه‌تی. حه‌ماس ده‌ڵێت به‌هۆی وێرانكارییه‌كانی غه‌زه به زه‌حمه‌ت ته‌رمه‌كان ده‌دۆزرێنه‌وه، به‌ڵام ئیسرائیل حه‌ماسی به پێشێلكردنی ئاگربه‌ست تۆمه‌تبار كرد و دوێنێ ئۆپراسیۆنێكی ئاسمانی به‌سه‌ر كه‌رته‌كه ئه‌نجام دا.