لیژنه‌ی كشتوكاڵ و ئاو و زه‌لكاوه‌كان له په‌رله‌مانی عێراق رای گه‌یاند، عێراق به سه‌ختترین قه‌یرانی ئاوی و كشتوكاڵی تێپه‌ڕ ده‌بێت.
ئیبتیسام هیلالی ئه‌ندامی لیژنه‌كه هۆشداریی دا، ئه‌مساڵ هیچ به‌رهه‌مێكی برنجی عه‌مبه‌ر پێ ناگات، هاوكات سامانی ئاژه‌ڵداری به رێژه‌ی 70% دابه‌زیوه و شانبه‌شانی ئه‌ویش سامانی ماسی و به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كانی تر، زیانی زۆریان به‌ركه‌وتووه.
هه‌روه‌ها هیلالی ئاشكرای كرد كه زه‌لكاوه‌كان نزیكن له‌وه‌ی ته‌واو وشك بن، چونكه ئاستی ئاو به‌رده‌وام رووی له دابه‌زینه، هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردووه ژماره‌یه‌كی زۆر له باڵنده و ئاژه‌ڵ له‌ناو بچن.
په‌رله‌مانتاره‌كه داوای له حكوومه‌ت كرد رێوشوێنی به‌په‌له بگرێته‌به‌ر بۆ چڕكردنه‌وه‌ی هاوئاهه‌نگیی هه‌رێمیی بۆ به‌ردانه‌وه‌ی ئاو، هاوكات پشتیوانیكردنی هه‌وڵه ناوخۆییه‌كان بۆ بووژانه‌وه‌ی كه‌رتی كشتوكاڵ.
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، عێراق له‌و پێنج وڵاته‌یه كه كه‌وتوونه‌ته به‌ر قورسترین كاریگه‌رییه‌كانی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا.
له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا ناوه‌ندی ستراتیجی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاشكرای كرد، عێراق 30%ی زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانی له ماوه‌ی سێ ده‌یه‌ی رابردوودا له ده‌ست داوه.
عێراق ساڵانه نزیكه‌ی 100 هه‌زار دۆنم له زه‌ویی كشتوكاڵی به‌هۆی به‌بیابانبوونه‌وه له ده‌ست ده‌دات.