دوای ئه‌وه‌ی ڤۆلۆدیمێر زیلینسكی سه‌رۆكی ئۆكراینا، رێوشوێنه‌كانی جێهێشتنی وڵاتی تۆزێك شل كرد، پیاوه ئۆكراینییه‌كان له ترسی خزمه‌تی سه‌ربازی، وڵاته‌كه جێده‌هێڵن. له ماوه‌ی دوو مانگی رابردوودا نزیكه‌ی 100 هه‌زار گه‌نج ئۆكراینایان جێهێشتووه.
پۆلیسی سنووریی پۆڵه‌ندا رای گه‌یاند، 99 هه‌زار كوڕی گه‌نجی ئۆكراینی كه ته‌مه‌نیان له نێوان 18 بۆ 22 ساڵیدایه، په‌ڕیونه‌ته‌وه وڵاته‌كه‌یان.
دوای سه‌رهه‌ڵدانی جه‌نگ له‌گه‌ڵ رووسیا له شوباتی 2022، ئۆكراینا قه‌ده‌غه‌ی جێهێشتنی وڵاتی له‌سه‌ر پیاوانی ئۆكراینی ته‌مه‌ن 18 بۆ 60 ساڵ دانا.
دوای سێ ساڵ له شه‌ڕ، زیلینسكی رای گه‌یاند كه ئه‌و كوڕانه‌ی ته‌مه‌نیان نه‌گه‌یشتووه‌ته 23 ساڵی، ده‌توانن وڵاته‌كه جێبهێڵن.
ئه‌م بڕیاره هاوكاته بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی خزمه‌تی سه‌ربازی له 27 ساڵییه‌وه بۆ 25.
مه‌به‌ست له بڕیاره‌كه ئه‌وه‌یه كه هانی ئۆكراینییه‌كانی ده‌ره‌وه بده‌ن بگه‌ڕێنه‌وه وڵاته‌كه‌ی خۆیان و جه‌نگی له پێناو بكه‌ن، هاوكات ساردكردنه‌وه‌ی ئه‌و خێزانانه‌یه كه كوڕه 17 ساڵییه‌كانیان ده‌نارده ده‌ره‌وه‌ی وڵات، به‌ر له‌وه‌ی ببن به 18 ساڵ، نه‌ك رابكێشرێنه ناو سوپاوه.
بڕیاره‌كه كاردانه‌وه‌ی پێچه‌وانه‌ی هه‌بووه، ئۆكراینییه‌كان ئه‌مه به ده‌رفه‌ت ده‌زانن خۆیان له خزمه‌تی سه‌ربازیی ده‌رباز بكه‌ن.
مه‌زه‌نده ده‌كرێت ئۆكراینا 60 بۆ 100 هه‌زار سه‌ربازی له سه‌ره‌تای جه‌نگه‌وه له ده‌ست دابێت.
ئه‌وروپا هۆشداریی به ئۆكراینا داوه و ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر ئه‌م پرسه چاره‌سه‌ر نه‌بێت، ناتوانن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ قه‌یرانی په‌نابه‌ر بكه‌ن. پارتی راستڕه‌وه‌ی ئه‌ڵمانی AfD رای گه‌یاند، ئه‌ڵمانیا ناچار نییه ئۆكراینییه‌كان به‌خێو بكات، له كاتێكدا ئه‌وان ده‌بێ له نیشتمانی خۆیان بن و به‌رگریی لێ بكه‌ن.