ده‌وروبه‌ری سوه‌یدا، وه‌ك عه‌فرین، به رۆژی روون داره زه‌یتوون و دانه‌وێڵه‌كانی ده‌دزرێت، هاوكات ماڵی ئاواره‌كانیش تاڵان ده‌كرێت. چه‌كدارانی دیمه‌شق راسته‌وخۆ ده‌ستیان له‌و كرده‌وه نامرۆڤانه هه‌یه.
دوای 100 رۆژ له كوشتاری درووزه‌كان له سوه‌یدا، ئێسته چه‌كدارانی ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكی كاتیی سووریا و هاوپه‌یمانه خێڵه‌كییه عه‌ره‌بییه‌كانی، به‌ربوونه‌ته ماڵی خه‌ڵكی پارێزگاكه، ده‌ست له هیچ ناپارێزن و هه‌موو شتێك ده‌دزن و تاڵان ده‌كه‌ن.
به گوێره‌ی قسه‌ی شایه‌تحاڵان، چه‌كداره سوورییه‌كان داری زه‌یتوون ده‌دزن و ده‌یبڕن و ده‌یفرۆشنه‌وه.
ئه‌م پێشێلكارییه‌ش له‌و ناوچانه‌ی سوه‌یدا روو ده‌دات كه دانیشتووانه‌كه‌ی له كوشتارگه‌كه‌ی ته‌مووز كوژران یان ئاواره بوون.
به‌ده‌ر له تاڵانی و دزی، چه‌كداره سوورییه‌كان بیره ئاوه‌كانیش پڕ ده‌كه‌نه‌وه. كرده‌وه دزێوه‌كه له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌یه‌كی سووری به ناوی عه‌مید نیزار حه‌ریری سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت.
دزه‌كان پرۆفایلی ساخته‌ی فه‌یسبووك داده‌نێن و داره‌كان ده‌فرۆشنه‌وه.