ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م موقته‌دا سه‌در گه‌وره سه‌ركرده‌ی سیاسی و ئاینیی شیعه‌كان رای گه‌یاند، رەوتەکەی له هیچ پلانگێڕیه‌كی پێوه‌ست به هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر بنكه‌كانی ده‌نگدان و نانه‌وه‌ی پشێوی له عێراق به‌شدار نییه. 
	
له وه‌ڵامی پرسیاری یه‌كێك له پشتیوانانی ره‌وته‌كه‌ی، سه‌در دووپاتی كرده‌وه كه "هه‌ر كه‌سێك كاری له‌و جۆره بكات، له ئێمه نییه." هاوكات رابه‌ره شیعییه‌كه روونی كرده‌وه كه ئه‌و قسانه "درۆن و له‌لایه‌ن گه‌نده‌ڵكارانه‌وه بڵاو ده‌كرێنه‌وه كه خۆیان نیازی كاری له‌م جۆره‌یان هه‌یه."
	
سه‌در بایكۆتی هه‌ڵبژاردنی 11ی تشرینی دووه‌می كردووه، گوتوویه‌تی بزووتنه‌وه‌كه‌ی به‌شداریی پرۆسه‌یه‌ك ناكات كه "به گه‌نده‌ڵی پیس كرابێت"، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ هیچ "هێزێكی گه‌نده‌ڵكار" هاوپه‌یمانیی نابێت.
	
سه‌در پاڵپشتییه‌كی جه‌ماوه‌ریی زه‌به‌لاحی عێراقییه‌كانی هه‌یه، به‌تایبه‌تیی له ناوچه شیعییه هه‌زارنشینه‌كانی وڵاته‌كه. له هه‌ڵبژاردنی 2021 رەوتەکەی 73 كورسی هێنا و یه‌كه‌م بوو، به‌ڵام دواتر كشایه‌وه و كورسییه‌كانی بوو به میراتی هێزه‌كانی تر.