نزار حه‌یده‌ر توێژه‌رى سیاسى ئاشكراى كردووه، تا ئێسته كێشه‌ى جى پی ئێس له چه‌ند ناوچه‌یه‌كى عێراق به‌رده‌وامه و میلیشیاكانى عێراق به تێكدانى تۆمه‌تبار ده‌كرێن و له ترسى زه‌برى ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیلى ئه‌و كاره‌یان كردووه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 31ى تشرینى یه‌كه‌م، نزار حه‌یده‌ر سه‌رۆكى سه‌نته‌رى راگه‌یاندنى عێراقى له واشنتن و توێژه‌رى سیاسى له په‌یامێكدا كه له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك بڵاوى كردووه‌ته‌وه، ئاشكراى ده‌كات تا ئێسته كێشه‌ى جى پى ئێس له كوت "واست" باكورى به‌غدا "تارمیه" رۆژئاواى به‌غدا "بوعێسه" به‌رده‌وامه.
نزار باس له هۆكاره‌كه‌یش ده‌كات ده‌ڵێ، "سه‌رچاوه‌ى تێكدانى سیسته‌مه‌كه میلیشیاكانه له ترسى لێدانى ئه‌مه‌ریكى یان ئیسرائیلى ئه‌و كاره ده‌كه‌ن".
سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى رابردوو سیسته‌مى جى پى ئێس له به‌غدا له كار كه‌وت. دواى چه‌ندان رۆژ وه‌زاره‌تى گه‌یاندنى عێراق له راگه‌ینراوێكدا ره‌تى ده‌كاته‌وه به ئه‌نقه‌ست ئه‌و كاره‌ى كرد بێ، چونكه له میدیاكان وا بڵاوكرایه‌وه، سیسته‌مه‌كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى گه‌یاندنى عێراقه‌وه په‌كخراوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌و وه‌زاره‌ته له پشكى میلیشیاكانه.