ماڵپه‌ڕى ئێران ئینته‌رناشناڵ ئاشكراى كردووه، جووڵه‌ى ئیسماعیل قائانى فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌ق قودسى سوپاى پاسداران، له‌لایه‌ن هه‌واڵگریی ئه‌مه‌ریكاوه چاودێرى ده‌كرێت. باس له‌وه‌یش ده‌كات ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل، دژى سه‌ردانه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانى قائانین. ئه‌و به‌رپرسه ئێرانییه‌یش ته‌نیا بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى وره‌ى میلیشیاكان، سه‌ردانى عێراق ده‌كات.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى سیاسى ئاگادار له به‌غدا، به ماڵپه‌ڕى
ئێران ئینته‌رناشناڵیان راگه‌یاندووه، ناڕه‌زاییه‌كى ئه‌مه‌ریكى- ئیسرائیلى رانه‌گه‌یه‌نراو له دژى سه‌ردانه‌كانى قائانى هه‌یه، كه بۆ عێراق ئه‌نجامیان ده‌دات.
ماڵپه‌ڕه ئێرانییه‌كه كه ماڵپه‌ڕێكى دژ به كۆمارى ئیسلامیى ئێرانه، له ئه‌وروپا كاره‌كانى په‌خش ده‌كات، باس له‌وه‌یش ده‌كات بۆ ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل، قائانى له عێراق به ئامانجێكى هه‌واڵگرى داده‌نرێت و سه‌ردانه‌كانى قائانیش بۆ عێراق زۆرجار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى وره‌ى میلیشیاكانى سه‌ربه تاران به‌كار ده‌هێنرێت.
له به‌رانبه‌ردا سه‌ركرده‌كانى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى، بوونى قائانى له عێراق به سروشتى ده‌زانن، پێیان وایه ئه‌و بابه‌ته هیچ هێڵێكى سوور و قه‌ده‌غه‌كردن بۆ سه‌ردانه‌كانى قائانى نییه.
به‌ر له قائانى، قاسم سلێمانى فه‌رمانده‌ى پێشووى فه‌یله‌ق قودسى سوپاى پاسدارانى ئێران، دۆسیه‌ى عێراقى به‌ڕێوه ده‌برد و له سێى كانوونى دووه‌مى 2020 له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه له فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غدا كوژرا.