عه‌باس عێراقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌ڤزیۆنی جه‌زیره‌دا روونكردنه‌وه‌ی له‌باره‌ی ئه‌و بڕه یۆرانیۆمه داوه، كه له‌وه‌ته‌ی جه‌نگی 12 رۆژه‌وه قسه‌وباسی جیاواز له‌باره‌ی شوێن و چاره‌نووسی ده‌كرێت.
	
عه‌باس عێراقچی ئاماژه‌ی داوه كه ئه‌و 400 كیلۆگرام یۆرانیۆمه پیتێنراوه كه رێژه‌ی پیتاندنه‌كه‌ی 60%، ئێسته له هه‌مان ئه‌و شوێنه‌یه كه به‌ر له هێرشی ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا، جێگیر كرابوو و له‌و كاته‌وه ده‌ستیان پێی نه‌گه‌یشتووه.
	
ئه‌و دواتر وه‌ڵامه‌كه‌ی زیاتر روون كرده‌وه و گوتی، ته‌واوی یۆرانیۆمه پیتێنراوه‌كه كه‌وتوونه‌ته ژێر ئه‌و وێستگانه‌ی رووخاون، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نیه‌تی ئه‌وه‌یان نییه یۆرانیۆمه‌كه بهێننه ده‌ره‌وه، به‌ڵكو تا ئه‌و كاته‌ی دۆخه‌كه بۆ ده‌رهێنانی یۆرانیۆم ئاماده نه‌بێت، هیچ هه‌نگاوێك نانێن.
	
ئه‌و قسه‌یه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له كاتێكدایه، پێشتر ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی ئێران گوتبوویان به‌رله‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا هێرش بكاته سه‌ر ناوه‌نده ئه‌تۆمییه‌كان، یۆرانیۆمهكهیان بۆ شوێنی تر گواستووه‌ته‌وه.
	
له هێرشی 22ی حوزه‌یرانی ئه‌مه‌ریكا به پشت‌بستن به فڕۆكه‌ی B2، بووه هۆی وێرانكردنی سێ وێستگه‌ی فۆردۆ، نه‌ته‌نز و ئیسفه‌هان و دواتر ئه‌مه‌ریكا به فه‌رمی ئه‌وه‌ی راگه‌یاند، ته‌واوی وێستگه‌كانی له‌ناو بردوون و هه‌موو باڵه‌خانه و دامه‌زراوه‌كه به‌سه‌ر ئه‌و ماده‌یه‌دا رووخاون كه كه‌وتووه‌ته ژێر وێستگه‌كانه‌وه، ده‌رهێنانیان كارێكی ئاسان نییه و چالاكییه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێرانی بۆ ماوه‌ی چه‌ندان ساڵ دوا خستووه.