دەوڵەت باخچەلی ڕای گەیاند، ڕێگەی یاسایی بۆ ئازادبوونی سەڵاحەدین دەمیرتاش گەیشتووەتە ئامانج و ئازادبوونی سوودی بۆ توركیا دەبێت، دەشڵێت: دەبێت شاندێكی كۆمسیۆنەكە بچێتە ئیمراڵی و ڕاستەوخۆ پەیامی لێ وەربگرێت، ئێمەش وەك مەهەپە ئامادەین لە شاندەكەدا بین.
لە میانی كۆبوونەوەی فراكسیۆنی مەهەپە لە پەرلەمانی توركیا، دەوڵەت باخچەلی سەرۆكی گشتیی مەهەپە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسانی دایەوە.
دەوڵەت باخچەلی لەبارەی بە ئازادبوونی سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆكی پێشووی هەدەپە گوتی: ڕێگەی یاسایی ئیتر گەیشتووەتە ئەنجام، ئازادبوونی سەڵاحەدین دەمیرتاش سوودی بۆ توركیا دەبێت.
باخچەلی ئاماژەی بەوە دا، دەبێت شاندێكی پەرلەمانتارانی كۆمسیۆنەكە بچنە ئیمراڵی و ڕاستەوخۆ پەیام لە بەڕێز ئۆجەلان وەربگرن و ئێمەش وەك مەهەپە ئامادەین لەگەڵ شاندەكە بچینە ئیمراڵی.
دووپاتیشی كردەوە، تا ئەمڕۆ ئیمراڵی هەموو ئەوانەی كە گوتوویەتی، جێبەجێی كردووە و پێكیهێناوە.
هاوكات پێشتریش ناگەهان ئالچی ڕۆژنامەنووسی هابەرتورك ڕای گەیاند، كە دەوڵەت باخچەلی سەرۆكی مەهەپە لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە لەگەڵ سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆكی پێشووی هەدەپە كردووە.