ئه‌مڕۆ له به‌غدا له باره‌گایه‌كى حه‌شدى شه‌عبى ده‌نگى ته‌قینه‌وه‌یه‌ك بیسترا و حه‌شد به فه‌رمى گوتى،"پاشماوه‌ى ته‌قه‌مه‌نییه‌كانى داعش بووه" كه‌چى كه‌ناڵێكى عێراقى ده‌ڵێ، "بۆردومان بوو".
ئه‌مڕۆ سێشه‌م چوارى تشرینى دووه‌م، له باشوورى رۆژهه‌ڵاتى به‌غدا له باره‌گایه‌كى حه‌شدى شه‌عبى ته‌قینه‌وه‌یه‌كى گه‌وره رووى دا، له ئه‌نجامدا دوو كه‌س برینداربوون و یه‌كێكیش له حه‌شدى شه‌عبى كوژرا. حه‌شدى شه‌عبى روونكردنه‌وه‌ى داوه و ده‌ڵێ، "هۆكارى ته‌قینه‌وه‌كه پاشماوه‌ى ته‌قه‌مه‌نییه‌كانى داعش بووه"
حه‌شدى شه‌عبى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌یش كردووه، ئه‌وانه‌ى زیانیان به‌ركه‌وتووه سه‌ر به یه‌كه‌ى پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ى ته‌قه‌مه‌نین له حه‌شدى شه‌عبى.
كه‌چى
كه‌ناڵى وه‌ن نیوزى عێراقى هه‌ندێك ڤیدیۆى بڵاوكردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێ، "به‌گوێره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى شاهێدحاڵى رووداوه‌كه‌ن، ته‌قینه‌وه‌كه بۆردومانى باره‌گاكه‌ى حه‌شدى شه‌عبى بووه".
كه‌ناڵى عه‌ره‌بیه- حه‌ده‌س باسى له‌وه كردووه، له ئێسته‌دا له نێوان ته‌قینه‌وه و بۆردومان گومان هه‌یه.
له ساڵانى رابردوو چه‌ندان جار باره‌گاكانى حه‌شدى شه‌عبى بۆردومان كراون و مه‌زنده‌ى ئه‌وه كراوه ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا له پشت ئه‌و رووداوانه بن.