وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌رانبه‌ر قسه‌كانی محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، هه‌ڵوێستی وه‌رگرت كه گوتبووی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی گرووپه میلیشیاكان، به‌وه گرێ دراوه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا عێراق جێبهێڵن و هه‌ر كاتێك ئه‌مه رووی دا، ئه‌وا گرووپه‌كانیش نامێنن.
هه‌ڵوێسته‌كه له زاری به‌رپرسێكی وه‌زاره‌ته‌كه بووه بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به ناوه‌كه‌ی بكرێ، وادیاره بۆ میدڵست ئۆنلاین قسه‌ی كردووه و پێداگری كردووه كه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرووپه میلیشیاكان، ئه‌ركی سه‌ره‌كیی حكوومه‌تی عێراقه و هیچ پێوه‌ندییه‌كی به مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق نییه.
به‌رپرسه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا روونی كردووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ی سوودانی گوتوویه‌تی تێكه‌ڵكردنی دوو پرسی ته‌واو جیاوازه له یه‌كتر، ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی واشنتن له عێراق ناویه‌تی به كشانه‌وه‌ی نازانێت، به‌ڵكو گۆڕانكارییه له ناوه‌ڕۆكی پێوه‌ندییه ئته‌ناهییه‌كانی نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكا.
گوته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، نیگه‌رانیی خۆی له‌باره‌ی ئه‌و گرووپه میلیشیایانه ده‌ربڕی و ئه‌وانی به گرووپی تیرۆریستی ناو برد و گوتی، ئه‌و گرووپانه جگه له‌وه‌ی كه هیچ سوودێك به ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراق ناگه‌یه‌نن، به‌ڵكو هۆكارن له لاوازكردنی ده‌سه‌ڵات و پێچه‌وانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌لی عێراقن.
به‌رپرسه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، جارێكی تر هانی به‌غدای دا كه كۆتایی به‌و گرووپانه بهێنێت، چونكه به‌رده‌وامیی ئه‌و گرووپانه ئاسایش و سه‌قامگیریی عێراق ده‌خه‌نه مه‌ترسی و زیان به پێوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی عێراقیش ده‌گه‌یه‌نن.