شه‌ش سه‌رچاوه‌ى ئاگادار به ئاژانسى رۆیته‌رزیان راگه‌یاندووه، سوپاى ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌كاریى ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى بنكه‌یه‌كى هێزى ئاسمانى له دیمه‌شق دابمه‌زرێنێت، بۆ چاودێریكردنى رێككه‌وتنى نێوان سووریا و ئیسرائیل.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م شه‌شى تشرینى دووه‌م، شه‌ش سه‌رچاوه‌ى ئاگادار به ئاژانسى
رۆیته‌رزیان راگه‌یاندووه، ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌كاریى ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى ئاماده‌یى سه‌ربازى له دیمه‌شق هه‌بێت و بنكه‌یه‌كى ئاسمانى له دیمه‌شق داده‌مه‌زرێنێت. ئه‌مه‌ریكا پلانى ئه‌وه‌یه پێوه‌ندیى ستراتیجى خۆى له‌گه‌ڵ دیمه‌شق به‌هێز بكات، به تایبه‌تى دواى رووخانى رژێمى ئه‌سه‌د كه هاوپه‌یمانى ئێران بوو.
به‌گوێره‌ى زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان، ئه‌و بنكه‌یه له به‌شه‌كانى باشوورى سووریا نزیك ده‌بێت، ئه‌و ناوچه‌یه‌ش به‌گوێره‌ى رێككه‌وتنى ئیسرائیل و سووریا له چه‌ك داده‌ماڵدرێت.
پێشتر ئه‌مه‌ریكا چه‌ندان بنكه‌ى له سووریا هه‌بووه، به تایبه‌تى له‌و ناوچانه‌ى كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتى هه‌سه‌ده‌ن، به‌ڵام یه‌كه‌مجار له دیمه‌شق بنكه‌ى سه‌ربازى دابمه‌زرێنێت به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتى نوێى سووریا.