به‌رپرسێكى ئه‌مه‌ریكى به ئاژانسى رۆیته‌رزى راگه‌یاندووه، سوپاى پاسدارانى ئێران هه‌وڵى كوشتنى ئینات كرانز نیگه‌ر باڵوێزى ئیسرائیلى له مه‌كسیك داوه. ئیسرائیلیش ده‌ڵێ، "مه‌كسیك هه‌وڵه‌كه‌ى پووچه‌ڵ كردووه‌ته‌وه و پاسداران تۆمه‌تباره" تا ئێسته‌یش ئێران بێده‌نگه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى حه‌وتى تشرینى دووه‌م ئاژانسى
رۆیته‌رز لێدوانى به‌رپرسێكى ئه‌مریكى بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه ئاشكراى كردووه له كۆتایى ساڵى رابردووه ئێران ئێران هه‌وڵى داوه ئینات كرانز نیگه‌ر Einat Kranz-Neiger بكوژێت كه باڵوێزى ئیسرائیله له مه‌كسیك.
به‌رپرسه‌كه كه ناوى ئاشكرا نه‌كراوه، ده‌ڵێ، "هه‌وڵه‌كه له ناوه‌ڕاستى ئه‌مساڵ دراوه، به‌ڵام ناوه‌ڕۆكى پیلانه‌كه ئاشكرا بوو ئێستا هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى له‌سه‌ر نییه". دواتریش به‌رپرسه‌كه ده‌ڵێ، "ئه‌مه ته‌نیا ئه‌ڵقه‌یه‌كه له مێژووى درێژى ئێران له جیهان بۆ كوشتنى دیپلۆماتكار و رۆژنامه‌نووس و ئۆپۆزسیۆن، یان هه‌ر كه‌سێك كه له‌گه‌ڵیان جیاواز بێت"
ماڵپه‌ڕى
سكاى نیوز بڵاوى كردووه‌ته‌وه، سوپاى پاسداران له هه‌وڵى تیرۆركردنه‌كه تۆمه‌تبار ده‌كرێن و هه‌وڵه‌كه‌یش له‌لایه‌ن ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانى مه‌كسیك له هاوینى رابردوو ئاشكرا كراوه و پووچه‌ڵ كراوه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ى ئه‌و به‌رپرسانه‌ى ئیسرائیل قسه‌یان بۆ كه‌ناڵى 12ى ئیسرائیلى كردووه باسیان له‌وه كردووه سوپاى پاسدارانى ئێران له پشت رووداوه‌كه‌یه و هه‌روه‌ها پاسداران به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن كه له پشت تۆرێكه‌وه ده‌وسه‌تن له ئه‌مه‌ریكاى لاتین بنكه‌كه‌یان باڵوێزخانه‌ى ئێرانه له ڤه‌نزویلا.
كه‌ناڵ 12 ده‌ڵێ، "پلانه‌كه له كۆتایى 2024 دانراوه كه‌سێك به‌ناوى حه‌سه‌ن ئیزادى سه‌رپه‌رشتى كردووه، ئه‌ویش سیخوڕ‌ى یه‌كه‌ى 11000یه له ڤه‌نزویلا، پێشتریش سه‌رپه‌رشتى سیخوڕه‌كانى كردووه له باڵوێزخانه‌ى ئێرانى له ڤه‌نزویلا".