نێچیرڤان بارزانى جێگرى سه‌رۆكى پارتى له‌باره‌ى پێوه‌ندى خۆى له‌گه‌ڵ مه‌سروور بارزانى ده‌ڵێ، "ئێمه به یه‌كه‌وه گه‌وره بووین و ئێمه ئامۆزه‌ین و هه‌ردووكیشمان خزمه‌تكارین".
نێچیرڤان بارزنى ئه‌مڕۆ هه‌ینى حه‌وتى تشرینى دووه‌م له دیمانه‌یه‌كى ته‌له‌ڤزیۆنى له‌باره‌ى پێوه‌ندى خۆى له‌گه‌ڵ مه‌سروور بارزانى گوتى، "من و مه‌سروور بارزانى به یه‌كه‌وه گه‌وره‌بووین و ئامۆزاین، جگه له‌و خزمایه‌تیه هه‌ردووكمان ره‌فیقین و له‌ژێر سایه‌ى سه‌رۆك بارزانيین و هه‌ردووكیشمان خزمه‌تكاری ئه‌و میله‌ته‌یین، هه‌ر یه‌كه‌مان له شوێنى خۆى ئه‌وه‌ى بتوانێ بۆ ئه‌و میله‌ته‌ى ده‌كات".
نێچیرڤان بارزانى سه‌باره‌ت به رۆڵى سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانى له سیاسه‌تى هه‌رێمى كوردستان دووپاتى ده‌كاته‌وه، به‌ردى بناغه‌ى هه‌موو شته‌كان له‌سه‌ر ده‌ستى سه‌رۆك بارزانى دانراوه و ده‌ڵێ، "هه‌ر ئه‌و بوو بۆ یه‌كه‌مجار پێشنیارى كرد كێشه‌كانى هه‌رێمى كوردستان به هه‌ڵبژاردن یه‌كلایى بكرێته‌وه".