داواكارى گشتى ئیستانبۆڵ بڕیارى گرتنى 37 كه‌سى ئیسرائیلى داوه یه‌كێكیان بنیامین نه‌تانیاهۆى سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیله به تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى "جینۆسایدیان" ئه‌نجام داوه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى حه‌وتى تشرینى دووه‌م، ئاژانسى
ئه‌نادۆڵى توركى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، داواكارى گشتى له ئیستانبۆڵ بڕیارى گرتنى 37ى ئیسرائیلى ده‌ركردووه، كه یه‌كێكیان بنیامین نه‌تانیاهۆى سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیله.
له هه‌واڵه‌كه هاتووه، ئه‌و كه‌سانه به تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى جینۆسایدیان ئه‌نجام داوه، ئه‌و بڕیاره‌یان بۆ ده‌رچووه.
تا ئێسته هیچ زانیارییه‌كى تر له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه.