مارك ساڤایا نێرده‌ى دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروبارى عێراق له په‌یامێكدا ده‌ڵێ، "ئه‌مه‌ریكا پشتیوانى له عێراقێك ده‌كات، ده‌بێ خاڵى بێت له میلیشیاكان".
ئه‌مڕۆ هه‌ینى حه‌وتى تشرینى دووه‌م،
مارك ساڤایا په‌یامێكى بڵاو كرده‌وه و تێیدا ده‌ڵێ، "ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ عێراقێكى سه‌ربه‌خۆ ده‌بێت كه خاڵى بێت له میلیشیاكان".
ساڤایا ده‌ڵێ، "ئاینده‌ى عێراق گه‌ش ده‌بێت له سایه‌ى گه‌له به‌هره‌مه‌ند و زیندووه‌كه‌ى، كه ده‌رامه‌تێكى زۆر به به‌هایه له هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كدا. له‌م ساڵانه‌ى دواییدا عێراق پێشكه‌وتنى به‌ده‌ست هێناوه، كاتێك خۆى ئاماده ده‌كات بۆ قۆناغێكى یه‌كلاكه‌ره‌وه له كاروانی دیموكراسیدا، ده‌بێت پارێزگارى له‌و هه‌وڵه بكه‌ین، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ عێراق ده‌بێت كه به‌ره‌و پێش ده‌چێت، ده‌بێت به‌هێز بێت و سه‌ربه‌خۆ بێت و خاڵى بێت له‌و میلیشیانه‌ى له ده‌ره‌وه‌ى پشتیوانى ده‌كرێن".