حكوومه‌تی به‌ریتانیا رۆژێك دوای بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌باره‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزاكانی سه‌ر ئه‌حمه‌د شه‌رع، هه‌مان هه‌نگاوی نا و سزاكانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
بڕیاره ئه‌حمه‌د شه‌رع رۆژی دووشه‌م له كۆشكی سپی، له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپ پێشوازیی لێ بكرێت وەزارەتی گەنجینەی وڵاتەکە سزاکا ی لابردوون و له به‌ره‌به‌ری ئه‌و سه‌ردانه‌یدا، ئه‌وروپاش خۆی ئاماده ده‌كات تا سزاكانی سه‌ر سه‌رۆك كۆماری راگوزه‌ری سووریا هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه.
حكوومه‌تی به‌ریتانیا بڵاوی كرده‌وه، جگه له ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆك كۆماری سووریا، سزاكانی سه‌ر ئه‌نه‌س خه‌تاب وه‌زیری ناوخۆی سووریاشی لابردوون.
هه‌ردوو كه‌سه‌كه پێشتر به‌هۆی پێوه‌ندییان به داعش و قاعیده‌وه، له‌لایه‌ن رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه سزا درابوون.
به‌ریتانیا و یه‌كێتیی ئه‌وروپا له به‌هاری رابردوو به‌شێك له سزاكانیان لابردبوون، به‌ڵام ئه‌مجاره هه‌نگاوه‌كه بۆ لابردنی سه‌رجه‌م سزاكانه و ته‌نیا له پرسی ئاسایش و دابینكردنی چه‌ك سزاكان درێژه‌یان ده‌بێت.
11 ساڵ بوو ئه‌حمه‌د شه‌رع له لیستی سزاكانی ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا و رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا بوو، جگه له‌وه‌ی كه هه‌ر جۆره گه‌شتێكی لێ قه‌ده‌غه كرابوو، نه‌یده‌توانی هیچ چالاكییه‌كی دارایی هه‌بێت و هه‌ر كه‌س و لایه‌نێكیش چه‌ك و پێداویستیی سه‌ربازیی پێ بفرۆشتایه، سزا ده‌درا.