كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان، هۆشداریى له دووباره‌بوونه‌وه‌ى هه‌ڵه‌یه‌ك ده‌كات و ده‌ڵێ، "پێشتر به هۆى ئه‌و هه‌ڵه‌یه نیو ملیۆن ده‌نگ فه‌وتاوه". هه‌ڵه‌كه‌یش ئه‌وه‌یه ته‌نیا كاندید هه‌ڵبژێردرێت بێ قه‌واره‌كه‌ى، یانیش دوو كاندید هه‌ڵبژێردرێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م نۆى تشرینى دووه‌م، حه‌سه‌ن هادى زایر ئه‌ندامى تیمى راگه‌یاندنى كۆمسیۆن، له
لێدوانێكدا خه‌ڵك له هه‌ڵه‌یه‌ك ئاگادار ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێ، "پێشتر به هۆى ئه‌و هه‌ڵه‌یه له 2021 نزیكه‌ى نیو ملیۆن ده‌نگ فه‌وتاوه". ئینجا زایر هه‌ڵه‌كان ده‌ستنیشان ده‌كات و ده‌ڵێ، "زه‌قترین هه‌ڵه كه ده‌بێته هۆى پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌كه ئه‌وه‌یه، نیشانه له ژماره‌ى كاندید بكرێت، بێ ئه‌وه‌ى لیسته‌كه‌ى نیشان بكرێت، یان نیشانه له دوو لیستى جیاواز بدرێت له یه‌ك كاتدا، یان نیشانه له لیستێك ده‌درێت، كه‌چى نیشانه له چه‌ند ژماره‌یه‌كى كاندیدان ده‌درێت".
به‌رپرسه‌كه‌ى كۆمسیۆن دووپاتى ده‌كاته‌وه، بێ هیچ بیانوویه‌كى تر ئه‌م شێوازه ده‌نگدانه یه‌كسه‌ر ده‌نگه‌كه پووچه‌ڵ ده‌كاته‌وه.