ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆك كۆماری راگوزه‌ری سووریا، گه‌یشته واشنتنی پایته‌ختی ئه‌مه‌ریكا و بڕیاره له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكادا كۆ ببێته‌وه.
دیداری نێوان تره‌مپ و شه‌رع به دیدارێكی مێژوویی داده‌نرێت، چونكه شه‌رع پێشتر رێبه‌ری گرووپێكی رادیكاڵی ئیسلامی بووه، ته‌نانه‌ت ئه‌مه‌ریكا خه‌ڵاتی 10 ملیۆن دۆلاری بۆ سه‌ری ئه‌حمه‌د شه‌رع دیاری كردبوو.
بڕیاره ئه‌حمه‌د شه‌رع له‌م دیداره‌دا، سووریا بخاته پاڵ وڵاتانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش و له هه‌مان كاتدا تاوتوێی داهاتووی سووریا و بنیاتنانه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته ده‌كرێت.
دیداری نێوان ئه‌حمه‌د شه‌رع و تره‌مپ سبه‌ی دووشه‌م ده‌بێت و به‌ر له‌وه‌ی ئه‌حمه‌د شه‌رع ده‌ست به گه‌شته‌كه‌ی بكات، وه‌زاره‌تی ناوخۆی سووریا ژماره‌یه‌ك ئۆپراسیۆنی له دژی داعش راگه‌یاند.
وه‌زاره‌ته‌كه ئاماژه‌ی داوه، هێزه‌كانی سووریا له چه‌ندان پارێزگای جیاواز هێرشیان كردوووه‌ته سه‌ر پاشماوه‌كانی داعش، زیانیان پێ گه‌یاندوون و 70 كه‌سیان گرتووه.
یه‌كه‌م دیداری ئه‌حمه‌د شه‌رع و تره‌مپ له به‌هاری رابردوو له میانه‌ی گه‌شتێكی تره‌مپ بۆ سعوودیه بوو، له‌وێ به‌یه‌كه‌وه كۆبوونه‌وه و تره‌مپ هه‌ر له‌وێ بڕیاری لابردنی سزاكانی سه‌ر سووریای دا.
سووریا دەخوازێت پێوەندییەکانی لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئاسایی بکاتەوە و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش ئامانجیەتی جڵەوی تەواوی گرووپە توندڕەوەکان بکات و وێڕای سازش لەگەڵیان چاودێریییان بخاتە سەر و لە راستای بەرژەوەدنییەکانی خۆیدا هەڵیانسووڕێنێت.
بڕیاره ئه‌حمه‌د شه‌رع رۆژی دووشه‌م له كۆشكی سپی، له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپ پێشوازیی لێ بكرێت وەزارەتی گەنجینەی وڵاتەکە سزاکانی لابردوون و له به‌ره‌به‌ری ئه‌و سه‌ردانه‌یدا، ئه‌وروپاش خۆی ئاماده ده‌كات تا سزاكانی سه‌ر سه‌رۆك كۆماری راگوزه‌ری سووریا هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه.
حكوومه‌تی به‌ریتانیاش رۆژێك دوای بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌باره‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزاكانی سه‌ر ئه‌حمه‌د شه‌رع، هه‌مان هه‌نگاوی نا و سزاكانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
حكوومه‌تی به‌ریتانیا بڵاوی كرده‌وه، جگه له ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆك كۆماری سووریا، سزاكانی سه‌ر ئه‌نه‌س خه‌تاب وه‌زیری ناوخۆی سووریاشی لابردوون.
هه‌ردوو كه‌سه‌كه پێشتر به‌هۆی پێوه‌ندییان به داعش و قاعیده‌وه، له‌لایه‌ن رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه سزا درابوون.
به‌ریتانیا و یه‌كێتیی ئه‌وروپا له به‌هاری رابردوو به‌شێك له سزاكانیان لابردبوون، به‌ڵام ئه‌مجاره هه‌نگاوه‌كه بۆ لابردنی سه‌رجه‌م سزاكانه و ته‌نیا له پرسی ئاسایش و دابینكردنی چه‌ك سزاكان درێژه‌یان ده‌بێت.
11 ساڵ بوو ئه‌حمه‌د شه‌رع له لیستی سزاكانی ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا و رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا بوو، جگه له‌وه‌ی كه هه‌ر جۆره گه‌شتێكی لێ قه‌ده‌غه كرابوو، نه‌یده‌توانی هیچ چالاكییه‌كی دارایی هه‌بێت و هه‌ر كه‌س و لایه‌نێكیش چه‌ك و پێداویستیی سه‌ربازیی پێ بفرۆشتایه، سزا ده‌درا.