جومانه غه‌لاى گوته‌بێژى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق راى گه‌یاند، 24 سه‌عات دواى ده‌نگدانى تایبه‌ت، ئه‌نجامه‌كه‌ى راده‌گه‌یه‌نرێت و ده‌شڵێ، "ژماره‌ى ده‌نگده‌رانى وه‌زاره‌تى به‌رگریى عێراق له ده‌نگدانى تایبه‌ت زیاتر له 298 هه‌زار ده‌نگه".
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م نۆى تشرینى دووه‌م، ده‌نگدانى تایبه‌تى هه‌ڵبژاردنى خولى شه‌شه‌مى په‌رله‌مانى عێراق به‌ڕێوه ده‌چێت. جومانه غه‌لاى له راگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ڵێ، "دواى 24 سه‌عات ئه‌نجامى ده‌نگدانى تایبه‌ت ئاشكرا ده‌كه‌ین".
له‌باره‌ی ژماره‌ى هێزه‌كانیش ده‌ڵێ، "زیاتر له 298 هه‌زار ده‌نگده‌ر له وه‌زاره‌تى به‌رگرى هه‌ن و 128 هه‌زار ده‌نگده‌ریش له حه‌شدى شه‌عبى و 18 هه‌زار ده‌نگده‌ر له دژه تیرۆرى عێراق".
ئه‌مه یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنه له عێراق كه مه‌ره‌كه‌بى تێدا به كار نایه‌ت، گوته‌بێژى كۆمسیۆن دووپاتى ده‌كاته‌وه، ئه‌و ده‌نگدانه له رووى ته‌كنیكییه‌وه زۆر پێشكه‌وتووه، بۆیه پێویست به مه‌ره‌كه‌ب ناكات و نه‌بوونى هیچ كێشه‌یه‌كى دروست نه‌كردووه.