دادوه‌ر مونیر حه‌داد كه سه‌رپه‌رشتیی بڕیاری له‌سێداره‌دانی دیكتاتۆری خوێن‌ڕێژ سه‌دام حوسێنی كرد، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م له هه‌وڵێكی كوشتن له به‌غدا ده‌ربازی بوو.
له‌مباره‌یه‌وه دادوه‌ره‌كه به شه‌فه‌ق نیوزی گوت، دوو پیاوی ده‌مامكدار به كیایه‌كی سپی له ته‌نیشت ئۆتۆمبێله‌كه‌ی رایانگرت و ده‌ستدڕێژی فیشه‌كیان لێ كرد. مونیر حه‌داد رای گه‌یاند كه له ئه‌نجامی هێرشه‌كه بریندار نه‌بووه.
دادوه‌ره‌كه هه‌نووكه سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌یه له به‌غدا. ئه‌مڕۆ ئاشكرای كرد كه به‌مدواییانه چه‌ند جارێك هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی به‌ده‌ست گه‌یشتووه، ته‌نانه‌ت ئه‌م هه‌فته‌یه كاتێك له پارێزگای مه‌شهه‌دی ئێران له هۆتێلێك ماوه‌ته‌وه، ته‌له‌فۆنێكی له‌م جۆره‌ی بۆ هاتووه.
له درێژه‌ی قسه‌كانی بۆ شه‌فه‌ق نیوز، ئاشكرای كردووه كه هه‌ندێك له‌و كه‌سانه ده‌ناسێت و هیچیان سه‌ر به هیچ هێزێكی سیاسی نین.