ماڵپه‌ڕى سۆمه‌رییه نیوزى عێراق بڵاوى كردووه‌ته‌وه، میلیشیاى سه‌رایا سه‌لام كه سه‌ربه موقته‌دا سه‌دره، به‌شداریى ده‌نگدانى تایبه‌تى كردووه، به‌ڵام به‌جۆرێك ده‌نگیان داوه ده‌نگه‌كانیان پووچه‌ڵ بكرێته‌وه، چونكه سه‌در بایكۆتى هه‌ڵبژاردنى ئه‌مجاره‌ى كردووه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م نۆى تشرینى دووه‌م، ماڵپه‌ڕى
سۆمه‌رییه نیوز بڵاوى كردووه‌ته‌وه، میلیشیاى سه‌رایا سه‌لام كه به لیواى 303 له ناو ریزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبین، به‌شداریى ده‌نگدانى تایبه‌تیان كردووه، به‌ڵام ده‌نگیان به زیاتر له لیست و كاندیدێك داوه بۆ ئه‌وه‌ى ده‌نگه‌كانیان پووچه‌ڵ بكرێته‌وه.
به‌گوێره‌ى زانیارییه نافه‌رمییه‌كان، ژماره‌ى چه‌كدارانى سه‌رایا نزیكه‌ى 15 هه‌زار كه‌س ده‌بن.
چه‌ند كه‌سێك له چه‌كدارانى سه‌در ئه‌وانه‌ى به‌شدارییان كردووه، وێنه‌ى كارتى ده‌نگدانیان بڵاو كردووه‌ته‌وه كه به كاغه‌زى بچووك نووسیویانه "لیواى 303 خزمه‌تكار كوڕى ته‌همازییه كه ئاماژه‌یه بۆ محه‌مه‌د ساڵح عێراق". مه‌به‌ستیان له وه‌زیرى سه‌دره.
سۆمه‌رییه نیوزى باس له‌وه ده‌كات، نازانرێت هه‌موو چه‌كدارانى سه‌رایا سه‌لام به‌شدارییان له هه‌ڵبژاردن كردووه یان نا، هه‌روه‌ها نازانرێت رێنوێنیى سه‌در بۆ ئه‌وان چییه، چونكه سه‌در به ته‌واوى بایكۆتى هه‌ڵبژاردنى خولى شه‌شه‌مى په‌رله‌مانى عێراق كردووه.