له 2015دا یه‌كێتیی ئه‌وروپا گه‌شتی هێڵی ئاسمانیی عێراقییه‌ی بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا قه‌ده‌غه كرد و گوتی، "نیگه‌رانیی قووڵی سه‌لامه‌تی" هه‌یه و ده‌بێت چاره‌سه‌ر بكرێن. له‌وكاته‌وه تا ئێسته ئه‌م پرسه چاره‌سه‌ر نه‌كراوه، به‌ڵام عێراق زۆر به‌م بڕیاره‌ی ئه‌وروپا تووڕه بووه، چونكه بۆ به‌غدا وابه‌سته‌ی شكۆی نه‌ته‌وه‌یی و ناوبانگی نێوده‌وڵه‌تییه.
به‌غدا له‌وكاته‌وه چه‌ندان پلانی چاكسازی جێبه‌جێ كردووه كه زۆر گران له‌سه‌ری كه‌وتوون، به‌ڵام هێشتا نه‌یتوانیوه ئه‌وروپا رازی بكات كه ئاسمان و فڕۆكه‌كانی سه‌لامه‌تن.
له‌مباره‌یه‌وه مه‌یسه‌م سافی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراقی رای گه‌یاند، حكوومه‌ت لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ندی پێك هێناوه بۆ كاركردن له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌ی گواستنه‌وه‌ی ئاسمانیی جیهانی، مه‌به‌ستیش له هاوئاهه‌نگییه‌كه به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ی سه‌لامه‌تی و هه‌روه‌ها مۆڵه‌ته له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌كه‌وه.
سافی گوتی، "هه‌ڵگرتنی قه‌ده‌غه‌كه له‌سه‌ر دوو پێشمه‌رج وه‌ستاوه، یه‌كیان چاككردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌موكوڕییانه‌یه كه دامه‌زراوه‌ی گواستنه‌وه‌ی ئاسمانیی جیهانیی ده‌ستنیشانی كردوون، ئه‌وی تریشیان وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی كاربه‌جێگه‌یاندنی وڵاتی سێیه‌مه (TCO)."
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق ئاشكرای كرد كه نزیكه‌ی 79%ی چاكسازییه ده‌ستنیشانكراوه‌كان جێبه‌جێ كراون، بۆیه ده‌توانن به‌مزووانه جارێكی تر داوای هه‌ڵگرتنی قه‌ده‌غه‌كه بكه‌ن و ئه‌وروپاش به بڕیاره‌كه‌دا بچێته‌وه.
به‌ڵام یه‌كێتیی ئه‌وروپا هێشتا رازی نه‌بووه. له حوزه‌یرانی 2025 ئه‌وروپا برۆكسل رای گه‌یاند، كه‌موكوڕی له بواری سه‌لامه‌تی و جێبه‌جێكردنی رێنوێنییه‌كان و ژێرخانی هێڵی ئاسمانیی عێراقییه هه‌یه.
له 2024 یه‌كه‌ی وردبینیی دامه‌زراوه جیهانییه‌كه گوتی، عێراق له خوار زۆربه‌ی وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دێت له بواری "جێبه‌جێكردنی دروستی" رێكاره‌كانی سه‌لامه‌تی، له‌و رووه‌شه‌وه نمره‌ی له خوار 55% به‌ده‌ست هێناوه، له كاتێكدا وڵاتانی تری ناوچه‌كه به تێكڕا له سه‌رووی 70%ن.
هاوكات له 2025 بانكی جیهانیی ژێرخانی فڕۆكه‌وانیی عێراقی به یه‌كێك له لاوازترینه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست داناوه، گوتوویه‌تی كه له پشت هه‌ریه‌كه له ئوردن و سعوودیه و ئیماراته.
شاره‌زایان ده‌ڵێن كێشه‌كه ته‌نیا ته‌كنیكی نییه، به‌ڵكو دامه‌زراوه‌ییشه. ده‌سه‌ڵاتی فڕینیی مه‌ده‌نیی عێراقی توانای سنوورداره، نه ده‌توانێت به‌باشی سه‌رپه‌رشتیی ژێرخانه ئاسمانییه‌كه‌ی بكات و نه ده‌شتوانێت راهێنانی گونجاو به ئه‌ندازیار و كارمه‌ندانی دابین بكات.
ئه‌مه كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی بۆ ره‌وه‌ندی عێراقی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات دروست كردووه، چونكه ناتوانن بلیتی راسته‌وخۆیان ده‌ست بكه‌وێت و ناچار به ترانزێت هاتوچۆ ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش بارگرانییه‌كی گه‌وره‌یه بۆ سه‌ر گیرفانیان و هه‌روه‌ها كاتی زیاتر ده‌خایه‌نێت.
سه‌رمه‌د تایی له هۆڵه‌ندا ده‌ژیت، به شه‌فه‌ق نیوزی راگه‌یاند كه پێشتر ساڵانه جارێك سه‌ردانی عێراقی ده‌كرد، به‌ڵام ئێسته چونكه گه‌شتی راسته‌وخۆ نه‌ماوه، سێ ساڵ جارێك دێته‌وه و سه‌ر له خێزانه‌كه‌ی ده‌دات.