فایه‌ق زێدان سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى دادوه‌رى له عێراق دووپاتى ده‌كاته‌وه، دادگاى فیدراڵى له په‌سندكردنى ئه‌نجامه‌كانى ده‌نگدان دوا ناكه‌وێت". له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆماریش ده‌ڵێ، "به دوو له سێى ده‌نگه‌كانى په‌رله‌مان ده‌بێت".
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م نۆى تشرینى دووه‌م، فایه‌ق زێدان له
لێدوانى رۆژنامه‌وانیدا ده‌ڵێ، "هیچ گوشارێكى سیاسى له‌سه‌ر پرۆسه‌ى دوورخستنه‌وه‌ى كاندیده‌كان نییه، ئه‌گه‌ریش ژماره‌یه‌كى زۆر دوور خراونه‌ته‌وه، له‌وه سه‌رچاوه‌ى گرتووه ژماره‌ى كاندیده‌كان زۆر بوون".
له به‌شێكى تر‌ى لێدوانه‌كه‌ى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى دادوه‌رى، ئاماژه‌یه‌كى كورت به هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار ده‌كات و ده‌ڵێ، "سه‌رۆك كۆمار به دوو له سێى ده‌نگه‌كانى په‌رله‌مان دێته هه‌ڵبژاردن".
ئه‌مڕۆ ده‌نگدانى تایبه‌تى هه‌ڵبژاردنى خولى شه‌شه‌مى په‌رله‌مانى عێراق به‌ڕێوه ده‌چێت و دوو رۆژى تر ده‌نگدانى گشتى. به‌گوێره‌ى ده‌ستوورى عێراق دواى هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان، سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵده‌بژێردرێت و ئه‌ویش سه‌رۆكى كاندیدكراو بۆ سه‌رۆكایه‌تیى حكوومه‌ت راده‌سپێرێت حكوومه‌ت پێكبهێنێت.