موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در، په‌یامێكى تر‌ى بڵاو كرده‌وه و دووپاتى له‌سه‌ر بایكۆتى هه‌ڵبژاردن كرده‌وه و ده‌ڵێ، "فاتیمه‌ى زه‌هرا و میرى مسوڵمانان یه‌كه‌م كه‌س بوون كه بایكۆتى گه‌نده‌ڵییان كرد".
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م نۆى تشرینى دووه‌م، موقته‌دا سه‌در رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در له كاتى به‌ڕێوه‌چوونى ده‌نگدانى تایبه‌ت، په‌یامێكى له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن بڵاو كرده‌وه و تێیدا ده‌ڵێ، "فاتیمه‌ى زه‌هرا سه‌لامى لێ بێت، بایكۆتى گه‌نده‌ڵى كرد و له یه‌كه‌م بایكۆتكاران بوو، میرى مسوڵمان بایكۆتى سته‌م و گه‌نده‌ڵیى كرد، گه‌وره‌ى چاكسازان بوو، ئه‌وانه بۆ ئێمه پێشڕه‌وى چاكن".
سه‌در پێی وایه لایه‌نگرانى گه‌نده‌ڵكاران بانگه‌شه‌ى ئه‌وه ده‌كه‌ن، گه‌نده‌ڵترین به گه‌نده‌ڵ ده‌رده‌كه‌ن "دفع الافسد بالفاسد"، به‌ڵام به گوته‌ى ئه‌مه بانگه‌وازێكى گه‌نده‌ڵییه، ئه‌و بابه‌ته پووچه‌ڵ ناكاته‌وه كه ده‌ڵێ،"تاقیكراوه، تاقى ناكرێته‌وه و خودایش حه‌زى له گه‌نده‌ڵى نییه".
سه‌در له كۆتایى په‌یامه‌كه‌یدا ده‌ڵێ، "عێراق رزگار بكه‌ن، هه‌مووتان به‌رپرسیارن ته‌نانه‌ت هێزه ته‌ناهییه پاڵه‌وانه‌كانیش".
ئه‌مڕۆ له میدیاكانى عێراق زانیارى ئه‌وه بڵاو كرایه‌وه، سه‌رایا سه‌لامى سه‌ربه موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در كه میلیشیایه‌كه له چوارچێوه‌ى حه‌شدى شه‌عبى، به‌شداریى ده‌نگدانى تایبه‌تیان كردووه، به‌ڵام به ئه‌نقسه‌ت ده‌نگه‌كانیان پووچه‌ڵ كردووه‌ته‌وه و نیشانه‌یان له زۆربه‌ى لیست و كاندیده‌كان داوه.