ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران راگه‌یاند، تاران ئاماده‌یی خۆی بۆ ناوه‌ندگیریكردن به هێوركردنه‌وه‌ی ئاڵۆزییه‌كانی نێوان ئیسلام‌ئاباد و كابول پێشان داوه.
له را گه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه هاتووه كه عه‌باس عێراقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، پێوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ هاوتا پاكستانییه‌كه‌ی ئه‌نجام داوه و هانی دایالۆگی داوه بۆ هێوركردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌فغانستان.
ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه له كاتێكدایه كه به‌مدواییانه زنجیره پێكدادانێك له‌سه‌ر سنووری پاكستان و ئه‌فغانستان روویان دا. ئیسلام‌ئاباد هێرشه‌كه‌ی خسته سه‌ر ئه‌ستۆی كابول و گوتی كه "به‌شێوه‌یه‌كی هاوتا" وه‌ڵامیان داوه، به‌ڵام تاڵیبان رای گه‌یاند، پاكستان پێشێلكاریی ئه‌و ئاگربه‌سته‌ی كردووه كه له ناوه‌ڕاستی تشرینی یه‌كه‌مه‌وه له كاردایه.
له‌باره‌ی هه‌وڵی ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه، ئه‌و دانوستانانه‌ی له ئیستانبوڵ به‌ڕێوه ده‌چوون شكستیان هێنا، بۆیه ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی ئێران له كاتی خۆیه‌تی.