چه‌ند ئه‌ندامێكى حه‌شدى عه‌شایه‌رى له ئه‌نبار ده‌ڵێن، بۆ ده‌نگدان به كاندیدێكى حه‌شدى شه‌عبى گوشارمان ده‌خرێته سه‌ر و له حاڵه‌تى ده‌نگنه‌دان به‌و كاندیده، هه‌ڕه‌شه‌ى ده‌ركردنمان لێ ده‌كرێت. كۆمسیۆنیش ده‌ڵێ، "تا ئێسته سكاڵایه‌كى فه‌رمیمان به ده‌ست نه‌گه‌یشتووه".
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م نۆى تشرینى دووه‌م، چه‌ندان چه‌كدارى حه‌شدى شه‌عبى له كاتى به‌شداربوونیان له ده‌نگدانى تایبه‌ت، به
شه‌فه‌ق نیوزیان راگه‌یاندووه، چه‌ند رۆژێكه گوشار ده‌خرێته سه‌ریان و ئێسته‌یش گوشاره‌كه به‌رده‌وامه، بۆ ئه‌وه‌ى ده‌نگ به كاندیدێكى دیاریكراو بده‌ن كه كاندیدى حه‌شدى شه‌عبییه.
ئه‌وان باسیان له‌وه كردووه پێنج رۆژه بۆ ده‌وام گه‌ڕاونه‌ته‌وه به بیانووى رێكخستنى كار، كه‌چى ئامانج ئه‌وه‌یه هه‌موویان ده‌نگ به كاندیده‌كه بده‌ن و پێیان گوتراوه ئه‌گه‌ر وا نه‌كه‌ن دوور ده‌خرێنه‌وه.
كه‌چى موهه‌نه‌د سه‌راف ئه‌ندامى تیمى راگه‌یاندنى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ڵێ، "تا ئه‌م سه‌عاته كۆمسیۆن هیچ سكاڵایه‌كى به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه، له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى هێزه‌كان له‌لایه‌نێكى دیاریكراو له ژێر گوشاردا بن".