چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك ئاشكرایان كردووه كه ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكی رووسیا، به‌هۆی شكستهێنان له رێكخستنی كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له بوداپێست، سێرگی لاڤرۆڤی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی په‌راوێز خستووه.
رۆژنامه‌ی كۆمێرسانتی رووسی ئه‌مڕۆ ئاشكرای كرد كه
لاڤرۆڤ "به ئه‌نقه‌ست" له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی رووسیا به‌شداریی پێ نه‌كراوه.
هه‌روه‌ها لاڤرۆڤ نوێنه‌رایه‌تیی رووسیا له كۆبوونه‌وه‌ی G20 له جۆهانسبێرگ ناكات، كه بڕیار وایه 22 و 23ی ئه‌م مانگه به‌ڕێوه بچێت.
دیمیتری پیسكۆڤ گوته‌بێژی كریملین، هیچی له‌باره‌ی ئاماده‌نه‌بوونی لاڤرۆڤ له كۆبوونه‌وه‌كه نه‌گوت، به‌ڵام له بری ئه‌و ماكسیم ئۆرشه‌كین جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی پوتین، له جۆهانسبێرگ ده‌بێت.
پوتین ناتوانێت گه‌شت بۆ باشووری ئه‌فه‌ریقیا بكات، چونكه فه‌رمانی گرتنی له‌لایه‌ن دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه بۆ ده‌رچووه. به‌رده‌وام له جیاتی خۆی لاڤرۆڤی بۆ ئه‌و كۆبوونه‌وانه ناردووه، له ناویاندا كۆبوونه‌وه‌ی G20 له بالی له 2022 و هه‌روه‌ها له به‌رازیل له ئه‌مساڵدا.
ئه‌م په‌راوێزخستنه دوای رێكنه‌كه‌وتنی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوان پوتین و دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هات، كه بڕیار وابوو مانگی رابردوو له بوداپێست به‌ڕێوه بچێت، به‌ڵام دوای گفتوگۆیه‌كی توندی نێوان لاڤرۆڤ و ماركۆ رۆبیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، دوا خرا.
له گفتوگۆیه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ رۆبیۆ، لاڤرۆڤ دووپاتی كردووه‌ته‌وه كه پێداگرن له‌سه‌ر وه‌رگرتنی خاكی زیاتر له ئۆكراینا و داماڵینی سوپای ئۆكراینا له چه‌ك. له وه‌ڵامدا تره‌مپ دوو كۆمپانیای گه‌وره‌ی نه‌وتی رووسیی خسته به‌ر گه‌مارۆ.
كرێملین له هه‌ینی ده‌نگۆی په‌راوێخستن یان سڕكردنی لاڤرۆڤی ره‌ت كرده‌وه، به‌ڵام وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا له تشرینی یه‌كه‌مه‌وه هیچ ده‌ركه‌وتنێكی میدیایی نه‌بووه.
دوایه‌مین جار لاڤرۆڤ بینرا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆریای باكور بوو له 27ی مانگی رابردوو.