سه‌رچاوه‌یه‌كى ته‌ناهى ئاشكراى كردووه، نۆ فڕۆكه‌ى كوێتى به ناچاری له فڕۆكه‌خانه‌ى به‌سره نیشتنه‌وه، به هۆى خراپى كه‌شوهه‌واى فڕۆكه‌خانه‌ى كوێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م نۆى تشرینى دووه‌م، سه‌رچاوه‌یه‌كى ته‌ناهى بۆ ماڵپه‌ڕى
شه‌فه‌ق نیوزى ئاشكرا كردووه، نۆ فڕۆكه‌ى هێڵى ئاسمانیى كوێتى له فڕۆكه‌خانه‌ى به‌سره به ناچاری نیشتنه‌وه. ئه‌و فڕۆكانه به‌گوێره‌ى یاساى "ئازادى دووه‌م" له ئازادییه‌كانى فڕۆكه‌وانى مه‌ده‌نى ئه‌و كاره‌یان كردووه و هه‌موو فڕۆكه‌كانیش به سه‌لامه‌تى له فڕۆكه‌خانه‌ى به‌سره نیشتنه‌وه.
هۆكاره‌كه‌یش خراپى كه‌شوهه‌واى فڕۆكه‌خانه‌ى كوێت بووه، چونكه له چه‌ند سه‌عاتى رابردوودا ناوچه‌كانى باشوورى به‌سره و كه‌ناره‌كانى كوێت و ئه‌هوازى ئێرانى ته‌مێكى چڕ دایگرتوون.