ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م كه‌تیبه‌كانی قه‌سام رای گه‌یاند، ئه‌و چه‌كدارانه‌ی له ره‌فه‌ح گه‌مارۆ دراون چه‌ك دانانێن، هاوكات داوایان له ناوه‌ندگیران كرد چاره‌سه‌رێك بدۆزنه‌وه، چونكه ئاگربه‌سته‌كه‌یان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل له سه‌روبه‌ندی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌یه.
قاهیره پێشنیازی كرد كه له به‌رانبه‌ر تێپه‌ڕبوونی سه‌لامه‌تیی حه‌ماس، چه‌كداره‌كان چه‌كیان به میسر بده‌ن و زانیاری له‌باره‌ی تونێله نهێنییه‌كان بده‌ن تا بته‌قێنرێنه‌وه، به‌ڵام تا ئێسته پێكدادانی چه‌كداری له نێوان حه‌ماس و هێزه‌كانی ئیسرائیل به‌رده‌وامه.
ئه‌مڕۆ كه‌تیبه‌كانی قه‌سام له راگه‌یه‌نراوێكدا ئیسرائیلیان به پێشێلكردنی ئاگربه‌سته‌كه تۆمه‌تبار كرد.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یاندا هاتووه، "دوژمن ده‌بێت بزانێت كه بیرۆكه‌ی چۆكدانان و خۆڕاده‌ستكردن له فه‌رهه‌نگی كه‌تیبه‌كانی قه‌سامدا نییه."
ستیڤ ویتكۆف نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رای گه‌یاند، به نیازن چه‌ك له 200 چه‌كداری حه‌ماس وه‌ربگرن، پاشان ورده ورده هه‌ڵمه‌تی چه‌كداماڵینه‌كه فراوان بكه‌ن.
له‌وه‌ته‌ی ئاگربه‌ست له 10ی تشرینی یه‌كه‌م راگه‌یه‌نراوه، ره‌فه‌ح بووه‌ته مه‌یدانی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی ئیسرائیل و حه‌ماس، به جۆرێك كه تا هه‌نووكه سێ سه‌ربازی ئیسرائیلی له ناوچه‌كه كوژراون، له به‌رانبه‌ریشدا به هۆی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی ته‌لئه‌بیب له‌ڕێگه‌ی هێرشی ئاسمانییه‌وه، ده‌یان فه‌له‌ستینی بوونه‌ته قوربانی.