سوبحی مەندەلاوی: ئەستێرەی حەلبووسی رژاوە و ناگەڕێتەوە

:: PM:04:47:09/11/2025 ‌

دوای ئەوەی بەسەری هات لە دوورخستنەوەی لە پەرلەمان و گۆڕەپانی سیاسی و تۆمەتباركردنی بە ساختەكاری، محەمەد حەلبووسی سەرۆكی حزبی تەقەدوم هەموو هەوڵێك دەدات بۆ گەڕانەوە بۆ كایەی سیاسی لە رێگەی خەرجكردنی پارەیەكی خەیاڵی و تۆمەتبەخشینەوە بۆ نەیارانی، توێژەرێكی سیاسی پێی وایە ئەستێرەی ئەو رژاوە و رەونەقی سیاسی لەدەست داوە.

سوبحی مەندەلاوی توێژەری سیاسی دەڵێت، ئەستێرەی محەمەد حەلبووسی رژاوە و ئەو رەونەقی سیاسی نەماوە، دەركەوتنی دەواییشی تەنیا هەوڵێكی بێهودەیە بۆ گەڕانەوەی لە دوای دەركردنی لە گۆڕەپانی سیاسی.

روونی كردەوە، ئەو وێنەی حەلبووسی كە بەمدووایە لە ئاسمانی بەغدا گیراوە، 350 هەزار دۆلاری تێچووە، هەوڵێكە بۆ دروستكردنی وێنەیەكی نوێ بۆ ئەو لەوكاتەی رووبەڕووی تۆمەتی ساختەكاری و گومانكردن لە كاروانە سیاسییەكەی دەبێتەوە، ئەو داواییەی دواییش بۆ وەرگرتنی پۆستی سەركۆمار تەنیا بانگەشەیە و مەبەست لێی گەڕانەوەی رەونەقەكەیەتی كە لە دەستی داوە.  

چاودێران پێیان وایە قسەكانی مەندەلاوی بەرجەستەی میزاج و ئاراستەیەكی گشتیی سیاسی دەكات بەوەی قۆناغی حەلبووسی لەسەر گۆڕەپانی سوننە بەرەو كۆتاییە، لەگەڵ زیادبوونی گومان بە تواناكانی بۆ گەڕاندنەوەی پێگەی پێشووی لەناو هاوسەنگییە سیاسییەكان لە بەغدا.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل