محه‌مه‌د حه‌سان نێرده‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا كه له به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو، گوتى، "چاودێریى هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ین و خۆم چه‌ندان بنكه‌ى ده‌نگدانم به‌سه‌ر كردووه‌ته‌وه".
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 11ى تشرینى دووه‌م، محه‌مه‌د حه‌سان نێرده‌ى تایبه‌تى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا له به‌غدا راى گه‌یاند، خۆى چه‌ندان بنكه‌ى هه‌ڵبژاردنى له به‌غدا به‌سه‌ر كردووه‌ته‌وه، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له شاره‌كانى تریش چاودێریى هه‌ڵبژاردن ده‌كات.
محه‌مه‌د حه‌سان باسى له‌وه كرد، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق له ساڵانى رابردوودا چاودێریى 13 هه‌ڵبژاردنى كردووه. ئه‌مه‌ى ئێسته زۆر به سه‌ركه‌وتوو ده‌زانێت. محه‌مه‌د حه‌سان ده‌ڵێ، "خۆشحاڵین كه خه‌ڵك به‌شداریى هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن".
دووپاتیشى كرده‌وه هه‌ر له رێگه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌وه ده‌توانن گه‌نده‌ڵى و دیارده نه‌رێنییه‌كانى تر له عێراق نه‌هێڵن.