هادى عامرى سه‌رۆكى رێكخراوى به‌در له كاتى ده‌نگدان گوتى، "ئه‌مجاره ده‌مانه‌وێ گه‌لى عێراق خاوه‌ن بڕیار بێت و ده‌ستوه‌ردان و راسپارده‌ى بیانى نه‌ما و قبووڵى ناكه‌ین". لێدوانه‌كه‌ى عامرى له كاتێدایه دوێنێ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق، لێدوانى ئێرانى له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنى عێراق ره‌ت كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 11ى تشرینى دووه‌م،
هادى عامرى سه‌رۆكى رێكخراوى به‌در له بنكه‌یه‌كى به‌غدا ده‌نگى دا و دواتر قسه‌ى بۆ رۆژنامه‌نووسان كرد و گوتى، "ئه‌مجاره ده‌مانه‌وێ گه‌لى عێراق خاوه‌ن بڕیار بێت و ده‌ستوه‌ردان و راسپارده‌ى بیانى نه‌ماوه و قبووڵیشى ناكه‌ین".
عامرى چه‌ند جارێكى دووپاتى كرده‌وه، ده‌ستوه‌ردانى بیانى له پێكهێنانى حكوومه‌تى نوێ قبووڵ ناكه‌ن. له‌باره‌ی ره‌وتى سه‌دریش عامرى گوتى، "رێز له بڕیارى ره‌وتى سه‌در ده‌گرین له بایكۆتكردنى هه‌ڵبژاردن".
له‌باره‌ی هه‌ڵوێستى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگیش هادى عامرى گوتى، "ئێمه دوێنێ كۆبووینه‌وه و دواى هه‌ڵبژاردنیش چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى به‌رده‌وام ده‌بێت، ئه‌مجاره هه‌مووان به‌شدار ده‌بین و ئه‌وانه له دژى لایه‌نێك گه‌له‌كۆمه بكه‌ین".
دوێنێ ئیسماعیل به‌قائى گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران داواى له ئه‌مه‌ریكا كرد، ده‌ستوه‌ردان بۆ هه‌ڵبژاردن عێراق نه‌كات. به‌ڵام ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ى ئێران له‌لایه‌ن عێراقه‌وه ره‌ت كرایه‌وه و به ده‌ستوه‌ردان دانرا.