تۆمارێكى ده‌نگى له سایت و په‌یجه عێراقییه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه. له تۆماره‌كه محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، داوا له كه‌سێك ده‌كات به‌دواداچوون بۆ سه‌ردانى عه‌لى شه‌مخانى سكرتێرى پێشووى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى ئێران بكات بۆ عێراق، چونكه سوودانى متمانه‌ى به قاسم ئه‌عره‌جى راوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى عێراق نییه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 11 ى تشرینى دووه‌م، تۆمارێكى ده‌نگى دزه‌پێكراو له
په‌یج و سایته عێراقییه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، محه‌مه‌د شیاع سوودانى قسه له‌گه‌ڵ كه‌سێك ده‌كات به ناوى "ئه‌بو رائید"، داواى لێ ده‌كات به قاسم ئه‌عره‌جى رابگه‌یه‌نێ، عه‌لى مووسه‌وى (كه كه‌سێكى نزیك له سوودانییه) چاودێرى دۆسیه‌ى سه‌ردانى عه‌لى شه‌مخانى ده‌كات.
سوودانى له
تۆماره ده‌نگییه‌كه به ئه‌بو رائید ده‌ڵێ، "چونكه ئه‌م بابه‌ته لایه‌نێكى سیاسیى هه‌یه، ئێمه‌یش متمانه به ئه‌عره‌جى ناكه‌ین".
هاوكات له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌و تۆماره ده‌نگییه، ئاماژه بۆ راگه‌یه‌نراوێك ده‌كرێت كه له‌لایه‌ن یه‌كێتى عه‌ره‌بى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ساخته‌كارى كراوه و دووپاتى دروستى تۆماره ده‌نگییه‌كه‌ى كردووه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ى ناوه‌ڕۆكى تۆماره‌كه بێت، تۆماره ده‌نگییه‌كه كۆنه، چونكه ئه‌و سه‌ردانه‌ى عه‌لى شه‌مخانى بۆ عێراق له مانگى ئادارى 2023 بووه.