رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت باس له‌وه ده‌كات، له‌م چه‌ند رۆژه‌ى رابردوودا سێ دیارده‌ى نوێ له پرۆسه‌ى سیاسى عێراق ده‌ركه‌وت، یه‌كه‌میان دادوه‌رى به‌شێوه‌یه‌كى ده‌گمه‌ن كه‌وته جووڵه، هاوپه‌یمانى ده‌سه‌ڵاتدار له سه‌روبه‌ندى هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌یه، رۆڵى ئێران خه‌ریكه ون ده‌بێت.
له كاتێكدا ئه‌مڕۆ سێشه‌م 11ى تشرینى دووه‌م، هه‌ڵبژاردنى خولى شه‌شه‌مى په‌رله‌مانى عێراق به‌ڕێوه ده‌چێت. میدیا عه‌ره‌بى و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان خه‌ریكن شرۆڤه و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كه ده‌كه‌ن. له‌وانه رۆژنه‌ى
شه‌رق ئه‌وسه‌ت راپۆرتێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه به ناونیشانى، "به‌هێزترین پیاو له عێراقدا، مین له رێگه‌ى په‌رله‌مان ده‌چێنێ". مه‌به‌ست له "پیاوه به‌هێزه‌كه" فایه‌ق زێدانه كه رۆژنامه‌كه پێی وایه فایه‌ق، دوێنێ وا خۆى ده‌رخستووه كه هه‌موو سه‌ره‌داوه‌كانى هاوسه‌نگى لایه‌نه‌كان به‌ده‌ست خۆیه‌تى.
به بڕواى رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت، له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا سێ دیارده‌ى نوێ هه‌ن، یه‌كه‌میان له سه‌ره‌وه ئاماژه‌ى بۆ كرا، جووڵه‌یه‌كى ده‌گمه‌نى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى كه له هه‌ڵبژاردنه‌كانى تر به‌م شێوه‌یه نه‌بووه. رۆژنامه‌كه ده‌ڵێ، "رۆژى بێده‌نگى هه‌ڵبژاردن، فایه‌ق زێدان سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى دادوه‌رى خۆى خسته مه‌ترسییه‌وه، له به‌رده‌م راى گشتى هه‌نگاوێك چووه پێشه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى وه‌ك به‌هێزترین پیاوى وڵات وه‌سف بكات و هه‌موو داواكانى هاوسه‌نگى به ده‌سته‌وه".
هه‌ر له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانى فایه‌ق زێدان رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت ده‌ڵێ، "به‌ر له ده‌نگدان دادوه‌ر زێدان مینێكى له رێگه‌ى ئه‌و كه‌سانه چاند كه له‌وانه براوه ببه‌ن. كاتێك واده‌ى هه‌ڵبژاردنى خسته به‌رده‌م گومانێكى ده‌ستوورى. هه‌روه‌ها قسه‌ى له‌سه‌ر واده‌ى پێكهێتانى ده‌سه‌ڵاتى یاسادانان و جێبه‌جێكردن كرد. له‌گه‌ڵ هۆشداریى ئه‌وه‌یه رێگه‌كانى به‌ره‌و په‌رله‌مانى نوێ به تانه و راسپارده‌ى یاسایى داپۆشرا بێت".
ده‌ركه‌وتنى جووڵه نوێیه‌كانى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى، دیارده‌ى یه‌كه‌مه و به‌گوێره‌ى راپۆرته‌كه ئه‌گه‌رى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى به‌ره‌ى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه بوو. به‌گوێره‌ى راپۆرته‌كانى رۆژنامه‌كه، چه‌ندان جار چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى هه‌وڵى كۆبوونه‌وه‌ى داوه، به‌ڵام به ته‌واوى ئه‌ندامه‌كانى كۆ نه‌بووه‌ته‌وه، یه‌كلاكه‌ره‌وه نه‌بووه له دۆسیه ستراتیجییه‌كان، هه‌روه‌ها هه‌ندێك جار ناچار بووه راگه‌یه‌نراوى بێ ناوه‌ڕۆك له‌باره‌ى كۆبوونه‌وه‌كانى بڵاو كردووه‌ته‌وه.
رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت پێی وایه به درێژى و پانییه‌وه دابه‌ش بووه، جیا له‌وه‌یش میلیشیاكانى شیعه هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ن چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى به‌رگریى له‌وان ناكه‌ن.
دیارده‌ى سێیه‌م كه رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت باسى ده‌كات ئه‌وه‌یه، رۆڵى ئێران له‌سه‌ر بڕیارى سیاسى له عێراق پاشه‌كشه‌ى كردووه، بۆچوونى جیاوازیش له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته هه‌یه. هه‌ندێك زانیاریش هه‌یه باس له‌وه ده‌كه‌ن له چه‌ند مانگێكى رابردوودا، چه‌ندان شاندى ئێران سه‌ردانى عێراقیان كردووه، به‌ڵام شكستیان هێناوه له‌وه‌ى شێوه‌ى هاوپه‌یمانى شیعه- شیعه رێكبخه‌ن.