له قه‌زاى شه‌تولعه‌ره‌ب له باشوورى عێراق، به هۆى گرتنى كه‌سێكى داواكراو له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه، هۆزی كه‌سه گیراوه‌كه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر بنكه‌یه‌كى ده‌نگدان، به ناچاریى بنكه‌كه داده‌خرێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 11ى تشرینى دووه‌م، له كاتى به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌ى ده‌نگدانى گشتى بۆ خولى شه‌شه‌مى په‌رله‌مانى عێراق. كه‌سێك له نزیك بنكه‌یه‌كى ده‌نگدان له قه‌زاى شه‌تولعه‌ره‌ب، له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه گیراوه، چونكه دۆسیه‌ى له پۆلیس هه‌بووه و داواكراو بووه.
بۆیه خه‌ڵكانێك كه سه‌ربه هۆزى كه‌سه‌ك گیراوه‌كه‌ن، به به‌رد و دار هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر بنكه‌یه‌كى ده‌نگدان. هێزه ته‌ناهییه‌كان بۆ خۆدوورگرتن له لێكه‌وته‌ى خراپ، بنكه‌كه‌ى ده‌نگدانیان داخستووه.
هاوكات ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوز له قه‌زاى مه‌حموودییه‌ى شارى به‌غدا، كه‌سێك له نزیك بنكه‌ى ده‌نگدان گیراوه، چونكه كارتى ده‌نگدانى دابه‌ش كردووه.