ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فڕه‌نسا دوێنێ رای گه‌یاند، هاوكاریی ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستینی (فه‌تح) ده‌كات ده‌ستوورێك بۆ ده‌وڵه‌تی داهاتووی فه‌له‌ستین بنووسنه‌وه.
قسه‌كانی ماكرۆن دوای كۆبوونه‌وه‌ی بوو له‌گه‌ڵ مه‌حموود عه‌باس سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستینی له پاریس.
ژماره‌یه‌ك ده‌وڵه‌تی رۆژئاوایی له ناویاندا فڕه‌نسا، له مانگی ئه‌یلوول فه‌له‌ستینیان وه‌ك ده‌وڵه‌ت ناساند، هه‌نگاوه‌كه‌ش دوای ئه‌وه هات كه ئیسرائیل ده‌ستی له كوشتارییه‌كانی غه‌زه و سه‌پاندنی گه‌مارۆی هاوكاریی مرۆیی هه‌ڵنه‌گرت.
له ناوه‌ڕاستی تشرینی یه‌كه‌م، ئاگربه‌ست له نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس راگه‌یه‌نرا، به‌ڵام هێشتا ته‌لئه‌بیب بژارده‌ی دوو ده‌وڵه‌ت ره‌ت ده‌كاته‌وه.
ماكرۆن رای گه‌یاند كه پاریس و ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستینی لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش پێكده‌هێنن بۆ دانانی ده‌ستوورێكی نوێی فه‌له‌ستینی.
سه‌رۆكی فرشه‌نسا به رۆژنامه‌نووسانی گوت، "ئه‌م لیژنه‌یه له هه‌موو بوارێكی یاسایی كار ده‌كات، له ناویاندا له رووی ده‌ستووری و دامه‌زراوه‌ی و رێكخراوه‌ییه‌وه."