خەریكە لە كۆتایی ئەمساڵ نزیك دەبینەوە كە وادەی جێیبەجێكردنی رێككەوتنی 10ی ئاداری دیمەشقە لە نێوان هەسەدە و حكوومەتی كاتیی سووریا، وەك هەردوولا باسی دەكەن شتێكی وا لە رێككەوتنەكە بە كردەنی جێبەجێ نەكراوە و ئەوەی هەیە گفتوگۆكردنە بۆ دووركەوتنەوە لە شەڕ.
بەدران چیا كورد جێگری هاوسەرۆكی پێوەندییەكانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەر رای گەیاند كە لێكگەیشتنێكی زارەكی لەگەڵ دیمەشق لەسەر یەكخستنی هەسەدە وەك یەك بارستە یان تیم لەگەڵ سوپای سووریا هەیە، ئاشكرای كرد كە بەمنزیكانە شاندێكیان دەچێتە دیمەشق و دووپاتی كردەوە كە پاشگەزبوونەوە لە رێككەوتنی 10ی ئاداری رابردووی دیمەشق نییە.
روونی كردەوە، یەكخستنەكە جیا لە هێزەكانی هەسەدە، دامەزراوە مەدەنی و خزمەتگوزاری و سیاسییەكانی باكوری رۆژهەڵاتی سووریاش دەگرێتەوە، هاوكات دیدار و لێكگەیشتنەكانی نێوان سەرۆكی سووریا و یەرۆكی ئەمەریكا بناغەڕێژی بۆ قۆناغێكی نوێ لە سووریا دەكات و هەڵوێستی ئەمەریكا ئەرێنییە و پاڵپشتیكارە بۆ یەكخستنی تەواوی دامەزراوەكانی دەوڵەت لە سووریا.
كورد ئاماژەی كرد، چوونی سووریا بۆ ناو هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش هەنگاوێكی گرنگە و بوارێكی هاوبەش لەگەڵ هەسەدە لەو بوارە دروست دەكات، چونكە هاوپەیمانیەتییەكە پێگەی خۆی لە ناوچەكە بەهێز دەكات و دروستكردنی هاوبەشی لەگەڵی لە قۆناغەكانی رابردوو پێویستترە.