دوێنێ سێشەم 11ی تشرینی دووەمی 2025 هەڵبژاردنی شەشەم خولی پەرلەمانی عێراق بەڕێوە چوو و ئەمڕۆ ئێوارە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عێراق ئەنجامە سەرەتاییەكانی هەڵبژاردنەكەی راگەیاند كە وەك كۆمسیۆن گوتی رێژەی بەشداریكردن لە سەرووی 56% بووە.
وەك كۆمسیۆن لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رای گەیاند، رێژەی بەشداریی گەیشتووەتە 56% و پرۆسەكە بە شێوەیەكی زۆر باش بەڕێوە چوو، دوای كۆتاهاتنی دەنگدان، تەواوی داتاكان گەڕێندرانەوە سەنتەری سەرەكی، ئەنجانی ژمارەدن و جیاكردنەوەی دەنگدانی ئەلیكترۆنی و بەدەست هاوتا بوون، ئەنجامی هەردوو دەنگدانی گشتی و تایبەت دوای حسێبكردنی 99 % دەنگەكان بەمشێوەیە بوو كە ئەنجامی بەرایین.
لە بەغدا ژمارەی دەنگدەران چوار ملیۆن و زیاتر لە 300 هەزار بوون، دوو ملیۆن و زیاتر لە 100 هەزار دەنگیان داوە و رێژەی بەشداریكردنی گشتی 48% لە بەغدا بووە، یەكەم هاوپەیمانیی ئیعمار و تەنمییەی محەمەد شیاع سوودانی زیاتر لە 411 هەزار دەنگ، دووەم حزبی تەقەدومی محەمەد حەلبووسی 284 هەزار دەنگ و سێیەم هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا 228 هەزار دەنگ، چوارەم هاوپەیمانی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی نزیكەی 139 هەزار دەنگ، سادیقوون كۆی گشتیی دەنگەكان زیاتر لە 128 شەشەم هاوپەیمانی عەزم نزیكەی 128 هەزار دەنگ و حەوتەم رێكخراوی بەدر نزیكەی 117 هەزار دەنگ، هەشتەم هاوپەیمانی سیادە زیاتر لە 109 هەزار دەنگ.
لە پارێزگای نەینەوا ئەنجامەكان بەو شێوەیە بوون، یەكەم پارتی دیموكراتی كوردستان 189.120 هەزار دەنگ، دووەم حزبی تەقەدوم 157 هەزار دەنگ و سێیەم ئیعمار و تەنمییەی سوودانی زیاتر لە 146 هەزار دەنگ، چوارەم نەینەوا بۆ خەڵكەكەی 111 هەزار دەنگ، پێنجەم هاوپەیمانی عەزم زیاتر لە 100 هەزار دەنگ.
لە هەولێر، ژمارەی دەنگدەران ملیۆنێك و 150 و 122 دەنگدەرن، ژمارەی ئەوانەی دەنگیان داوە زیاتر لە 798.986 كەس بوونە و رێژەی بەشداریكردن 71.65% بووە، ئەنجامەكان پارتی دیموكراتی كوردستان لە پلەی یەكەم بە 369.118 دەنگ و دووەم یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان 97.301 و رەوتی هەڵوێست 63.288 دەنگ و نەوەی نوێ 38.911 دەنگ و یەكگرتووی ئیسلامی 28.650 دەنگ.
لە پارێزگای سلێمانی ژمارەی گشتیی دەنگدەرانی مافی دەنگدانیان هەبوو ملیۆنێك 227 و 480 دەنگدەر بووە و 738.285 كەس دەنگیان داوە، رێژەی بەشداریكردن 60.15% بووە، یەكەم یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان 240.899 دەنگ و رەوتی هەڵوێست 75.330 نەوەی نوێ 69.752 دەنگ، پارتی دیموكراتی كوردستان 68.598 دەنگ یەكگرتووی ئیسلامی 65.295 دەنگ، كۆمەڵی ئیسلامی 34.557 دەنگ.
لە پارێزگای دهۆك ژمارەی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەیە 805.269 كەسن و ئەوانەی دەنگیان داوە 623852 كەس بوون و رێژەی دەنگدان 77.47% بووە، ئەنجامەكان، پارتی دیموكراتی كوردستان 413.698 دەنگ یەكگرتووی ئیسلامی 72.959 دەنگ، رەوتی هەڵوێست 18.314 دەنگ و نەوەی نوێ 14.671 دەنگ.
هەرچی پارێزگای كەركووكە، ژمارەی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەیە 953.267 دەنگدەرن و ئەوانەی دەنگیان داوە 619786 دەنگدەرن، رێژەی دەنگدان 65.2%یە و ئەنجامەكانی بەمشێوەیە: یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان 178.629 دەنگ و حزبی تەقەدوم 107.016 دەنگ و بەرەی توركمانی 66.175 دەنگ و پارتی دیموكراتی كوردستان 59.294 دەنگ.
ئەمڕۆ كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان رای گەیاند كە لە دوای جیاكردنەوەی 99.9% دەنگەكان، دەركەوت رێژەی بەشداریكردن لە دەنگدانی گشتی 54.35% بووە و 10.904.637 ملیۆن دەنگدەر دەنگیان داوە لە كۆی 20.063.773 ملیۆن دەنگدەر كە مافی دەنگدانیان لە دەنگدانی گشتی هەبوو.
روونی كردەوە، پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان و نەینەوا زیاترین رێژەی بەشداریكردنیان هەبوو، لە دهۆك گەیشتە 76.07% و لە هەولێر گەیشتە 69.02% و لە نەینەواش 64.07%، لە سلێمانیش 64.12% و لە هەڵەبجەش 56.87%، لەوكاتەی رێژەی بەشداریكردن لە دەنگدانی تایبەت 82.52% بوو و 1.084.289 ملیۆن كەس دەنگیان دا لە كۆی 1.313.980 ملیۆن كەس كە مافی دەنگدانیان هەبوو.