ئیمارات، توركیا و قه‌ته‌ر به پاڵپشتیكه‌ری حه‌ماس داده‌نێت، وای ده‌بینێت كه هه‌ره‌س به پرۆسه‌ی بنیاتنانه‌وه‌ی غه‌زه ده‌هێنن و ئه‌و ئاشتییه له‌رزۆكه له‌بار ده‌به‌ن كه به‌دی هاتووه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م، رۆژنامه‌ی ئۆرشه‌لیم پۆست له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئیماراتییه‌وه كه نه‌یویستووه ناوی ئاشكرا بكرێت، بڵاوی كرده‌وه كه توركیا و قه‌ته‌ر "سه‌ربه ئیخوان موسلیمینن و هه‌ر له ئێسته‌وه خۆیان ده‌ترنجێننه ناو پلانی بنیاتنانه‌وه‌ی غه‌زه."
هه‌مان سه‌رچاوه گوتوویه‌تی كه ده‌وحه و ئه‌نكه‌ره، ده‌یانه‌وێت حه‌ماس له له‌ناوچوون بپارێزن و زیندووی بكه‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات پرۆسه‌ی ئاشتیی غه‌زه شكست بهێنێت.
هه‌ر ئه‌م نیگه‌رانییه پاڵی به ئه‌بوزه‌بییه‌وه نا ئه‌م هه‌فته‌یه بڕیار بدات، به‌شداریی له‌و هێزه نێوده‌وڵه‌تییه نه‌كات كه بڕیار وایه له غه‌زه ده‌ستبه‌كار بن.
له‌مباره‌یه‌وه دكتۆر ئه‌نوه‌ر محه‌مه‌د گارگه‌ش راوێژكاری سه‌رۆكایه‌تیی ئیمارات، له لووتكه‌یه‌كی ئه‌بوزه‌بی رای گه‌یاند، "ئیمارات هێشتا چوارچێوه‌یه‌كی روونی بۆ هێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كه نه‌بینیوه، له ژێر ئه‌م هه‌لومه‌رجه‌شدا به ئه‌گه‌ری زۆره‌وه به‌شداریی لێ ناكات."
هێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت، به‌ڵام قه‌ته‌ر و توركیاشی تێدایه. پێشتر ئیسرائیل رای گه‌یاند، به هیچ جۆرێك یه‌ك سه‌ربازی توركی نابێت پێ له‌سه‌ر خاكی غه‌زه دابنێت.
به‌ڵام ئیمارات دووپاتی كرده‌وه له رووی مرۆیی و هه‌روه‌ها كۆمه‌كیكردن به بنیاتنانه‌وه‌ی ژێرخانه وێرانبووه‌كه‌ی غه‌زه، به‌شدار ده‌بێت.