فایه‌ق زێدان سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى دادوه‌رى له عێراق، له‌گه‌ڵ حه‌مید شه‌ترى به‌رپرسى هه‌واڵگرى كۆ بووه‌ته‌وه و داواى كردووه به‌په‌له كار بكرێت بۆ پێكهێنانى حكوومه‌ت. هاوكات قه‌یس خه‌زعه‌لى و نوورى مالیكى كۆ بوونه‌ته‌وه و ئه‌وانیش دووپاتیان له‌سه‌ر په‌له‌كردن له پێكهێنانى حكوومه‌ت كردووه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 13ى تشرینى دووه‌م، فایه‌ق زێدان سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى دادوه‌رى له عێراق، له‌گه‌ڵ حه‌مید شه‌ترى به‌رپرسى هه‌واڵگرى عێراق كۆ بووه‌ته‌وه و له راگه‌یه‌نراوێكدا داواى كردووه، كۆمسیۆن په‌له بكات له یه‌كلاكردنه‌وه‌ى تانه و سكاڵاكان، بۆ ئه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى یاسادانان و ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێكردن پێكبهێنرێت.
هه‌روه‌ها قه‌یس خه‌زعه‌لى سكرتێرى گشتى عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق، سه‌ردانى نوورى مالیكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاساى كردووه، داواى ئه‌وه‌یان كردووه په‌له بكرێت له پێكهێنانى حكوومه‌تى عێراق.
لیستى سادقوون كه سه‌ربه قه‌یس خه‌زعه‌لییه، 26 كورسیى هێناوه و ده‌وڵه‌تى یاساى مالیكیش 30 كورسیى هێناوه.