وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ماركۆ ڕۆبیۆ دوێنێ رای گه‌یاند، واشنتن چی له ده‌ست هاتووه بۆ به‌رزه‌فتكردنی مۆسكۆ كردوویه‌تی، به‌ڵام ئێسته هیچ شتێك نه‌ماوه گه‌مارۆی بخه‌ینه سه‌ر. ئه‌مه له كاتێكدایه مانگی رابردوو واشنتن هه‌ردوو گه‌وره كۆمپانیای نه‌وتیی رووسیای لوكئۆیل و رۆسنه‌فتی خسته لیستی ڕه‌شه‌وه.
ڕۆبیۆ گوتی، سه‌پاندنی گه‌مارۆ به‌سه‌ر دوو كۆمپانیا ڕووسییه‌كه له‌سه‌ر داوای ئۆكراینا و پاڵپشتیكه‌رانی بوو.
له‌مباره‌یه‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ رۆژنامه‌نووسانی ئاشكرا كرد، "كۆمپانیا گه‌وره‌كانیان به‌ئامانج ده‌گرین، هه‌ر وه‌ك چۆن داوامان لێ كراوه، به‌ڵام نازانم چیتر ماوه بیكه‌ین، خه‌ریكه هیچ شتێك نه‌مێنێت گه‌مارۆی بخه‌ینه سه‌ر."
هاوكات رۆبیو رای گه‌یاند، ئه‌و كه‌شتییانه‌ی به نهێنی نه‌وتی ڕووسیا ده‌فرۆشن، ده‌بێت له‌لایه‌ن ئه‌وروپاوه گه‌مارۆیان بخرێته سه‌ر.
له‌وه‌ته‌ی جه‌نگ له نێوان ڕووسیا و ئۆكراینا هه‌ڵگیرساوه، وڵاتانی ڕۆژئاوا به هه‌موو شێوه‌یه‌ك گه‌مارۆیان به‌سه‌ر مۆسكۆ سه‌پاندووه، به‌ڵام به‌رپرسه ڕووسه‌كان ده‌ڵێن توانیویانه بازاڕی جێگره‌وه بۆ كاڵاكانیان بدۆزنه‌وه.