به بڕواى چاودێرانى سیاسى، سێ كۆسپ له به‌رده‌م پێكهێنانى حكوومه‌تى عێراقدایه، یه‌كه‌میان ده‌نگه دزه‌پێكراوه‌كانه، دووه‌میان كێشه‌ى ده‌ستووریبوونه و سێیه‌میشیان هه‌ڕه‌شه‌كانى سه‌دره. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌دوور ده‌زانرێت پێكهێنانى حكوومه‌ت دوا بخرێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 13ى تشرینى دووه‌م، به بڕواى
چاودێرانى سیاسى، سێ كێشه له به‌رده‌م پێكهێنانى حكوومه‌تى عێراقدایه، یه‌كه‌میان دۆسیه‌ى ده‌نگه دزه‌پێكراوه‌كانه كه رۆژێك به‌ر له هه‌ڵبژاردن بڵاو بوونه‌وه، زۆربه‌ى ده‌نگه‌كانیش ده‌نگى تۆماركراوى محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له رۆژانى داهاتوودا له كاتى به‌ڕێوه‌چوونى گفتوگۆى پێكهێنانى حكوومه‌تى نوێ، كێشه دروست بكات و كاریگه‌ریى به‌سه‌ر گفتوگۆكان هه‌بێت.
دووه‌میان كێشه‌ى ده‌ستووریبوونى واده‌ى هه‌ڵبژاردنه. فایه‌ق زێدان سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى دادوه‌رى عێراق رۆژێك به‌ر له هه‌ڵبژاردن رای گه‌یاند، واده‌ى هه‌ڵبژاردن سه‌رپێچییه و ده‌بوو زووتر بكرێت. چاودێرانى سیاسى ده‌ڵێن، له‌وانه‌یه ئه‌م بابه‌ته له رۆژانه‌ى داهاتوودا له گفتوگۆكان له‌لایه‌ن هه‌ندێك لایه‌نه‌وه وه‌ك كارتى گوشار به‌كار بهێنرێت.
سێیه‌م كێشه یان كۆسپیش بێته به‌رده‌م دانوستاندنى پێكهێنانى حكوومه‌ت، هه‌ڕه‌شه‌كانى سه‌دره.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چاودێران پێشبینى ده‌كه‌ن به سێ هۆكار په‌له له پێكهێنانى حكوومه‌ت بكرێت. یه‌كه‌م هۆكار ته‌واوى لایه‌نه‌كان له به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردن رازین، دووه‌م هۆكار ئێسته بارودۆخى عێراق له رووى ته‌ناهییه‌وه جێگیره، هۆكارى سێیه‌میش ئه‌وه‌یه ویستێكى گشتى هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى ته‌نگژه‌كانى 2021 دووباره نه‌كرێنه‌وه.